دیداری فوئاد مه‌عسووم و باڵوێزی ئێران له‌ عێراق

سه‌رۆک کۆماری عێراق و باڵوێزی ئێران له‌ به‌غدا له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا باسیان له‌ چه‌ندین بابه‌تی ڕۆژه‌ڤی ئێستای ناوچه‌که‌ و عێراقیش کرد.

به‌ ڕاپۆری ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک کۆماری عێراق، فوئاد مه‌عسوم  له‌كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازی كرد له‌حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ  باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی ئێران.

له‌و دیداره‌دا رێوشوێنه‌كانی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی هه‌ردوو وڵات باس و گفتوگۆیان له‌سه‌ر کرا.

له‌سه‌ر ئه‌م دیداره‌ پوک میدیا نووسی: فوئاد مه‌عسوم سوپاسی عێراقی نوێ كرده‌وه ‌بۆ ئێران و توركیا و ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی دۆست و برا كه‌ده‌نگیان دا بۆ بڕیاری دانانی هۆڕه‌كان  و شوێنه‌واره‌كانی عێراق له ‌لیستی یۆنسكۆ بۆ كه‌له‌پوری جیهان.

داواشی كرد سود وه‌ربگیرێت له‌ شاره‌زایی  ئێرانی له‌بواره‌كانی كشتوكاڵ، پیشه‌سازیی، بانكی و ژینگه‌یی.

دووپاتیشی كرده‌وه ‌كه ‌عێراق به ‌نیازه ‌په‌له‌ بكات له ‌پرۆسه‌ی پاك كردنه‌وه‌ی رووباری ئه‌روه‌ندڕوو و ئاوی ئیقلیمیی عێراق له‌ لم و لیته‌ و ئه‌و ئامێرانه‌ی كه‌نقوم بوون و ته‌واوی پاشاوه‌كانی كاتی جه‌نگه‌كان  هاوكات تواناكانی  خۆی كارا ده‌كات له ‌بواری گه‌شتیاریی و بازرگانیی دا.

باڵیۆزی ئێرانیش پیرۆزبایی وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده‌ عێراق به ‌بۆنه‌ی رزگاركردنی فه‌لوجه‌وه، ئاماده‌یی ئێرانی ئیسلامیشی ده‌ربڕی  بۆ تاوسه‌ندنی هاریكاریی ئابوریی و بازرگانیی نێوان هه‌ردو وڵات، هاوپشتیی وڵاته‌كه‌ی نوێكرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌لی عێراقدا له‌جه‌نگه‌كه‌ی دژی تیرۆر.

News Code 4424

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =