سوپا و ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ خه‌یانه‌تکاره‌کان پاک ده‌که‌ینه‌وه‌

سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ یه‌که‌مین وته‌دانی خۆیدا که‌ دوێنێ شه‌و و له‌ دوای کوده‌تاکه‌ ئه‌نجامی دا، ڕایگه‌یاند که‌ سوپا و ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ بوونی خائینه‌کان خاوێن ده‌که‌ینه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان،  سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ یه‌که‌مین وته‌ی خۆی که‌ دوێنێ شه‌و و له‌ دوای کوده‌تاکه‌ ئه‌نجامی دا، ڕایگه‌یاند که‌ وه‌ک فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کان،  هه‌ر هه‌موو جومگه‌ سه‌ربازییه‌کان و  ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ بوونی خائینه‌کان و وایرۆسه‌ پیسه‌کان خاوێن ده‌که‌ینه‌وه.

ئه‌ردۆغان ڕوو له‌ خه‌ڵکی تورکیا وتی: ده‌وڵه‌تی ئێوه‌ ده‌سه‌ڵاتی قائیم مه‌قامه‌کان و شاره‌وانییه‌کان زیاتر ده‌کات و سوپا ده‌خاته‌ ژێر فه‌رمانی قائیم مه‌قامی شاره‌کان.

ئه‌و درێژه‌ی دا: سوپا به‌رده‌وام خزمه‌تگوزاری ده‌وڵه‌ت ده‌بێت و ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانی خۆی هیچ کام له‌ بنه‌ماکانی دیموکڕاسی پێشێل ناکات.

سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌ ئاماژه‌ به‌ سه‌رکه‌وتنی ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵکی تورکیا به‌سه‌ر کێشه‌ی کوده‌تا وتی: ئه‌م شته‌ هیچ جێگه‌ی نیگه‌رانی نییه‌ و تورکیا وه‌ک ڕابردوو له‌ ئاشتی و سه‌قامگیریدا دمێنێته‌وه.

ئه‌و هه‌روه‌ها به‌ خه‌ڵکی تورکیا به‌ڵێنی دا که‌ تورکیا وه‌ک جاران به‌ هێز ده‌مێنێته‌وه‌ و درێژه‌ به‌ کاری خۆی ده‌دات.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌ردۆغان له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی ۳ مانگ باری نائاسیی له‌ تورکیا ڕاگه‌یاند و جه‌ختی کرد که‌ ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ خواێن کردنه‌وه‌ی سوپا و ناوه‌نده‌ حکوومییه‌کان له‌ خائینه‌کان.

News Code 4423

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =