پووتین و ئەردۆغان دیدار ده‌که‌ن

کۆشکی کرێملین لە چاوپێکەوتنی سەرۆک کۆمارانی تورکیا و ڕووسیا لە مانگی ئاگێستی ئەمساڵی زایینی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " ڕاشا تودەی " وتەبێژی کۆشکی کرێملین لە چاوپێکەوتنی ئەردۆغان و پووتین له‌ مسکۆ هه‌واڵی داوه.

"دێمیتری پێسکۆف "، بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەم چاوپێکەوتنە لە ماوەی ۱۰ ڕۆژی یه‌که‌می مانگی ئاگێست بەڕێوەدەچێ، وتی: لەبارەی دیداری " پووتین " و " ئەردۆغان " ەوە خەریکی وتووێژ لە ڕێگای دیپلۆماسیەوەین.

ناوبراو لە بارەی کات و شوێنی بەڕێوەچوونی ئەم دیداره‌ وتی: کات و شوێنی ڕێکی چاوپێکەوتنەکە هێشتا دیار نییه‌ و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین

"پێسکۆف " هەروەها سەبارەت بە چاوپێکەوتنی سێ قۆڵیی نێوان سەرۆک کۆمارەکانی ئازەربایجان، ئێران و ڕووسیا و ئەگەری بەشداریی " ئەردۆغان " لە ئەم کۆڕەدا وتی: ئه‌وه‌ ڕاست نیە و ئەم چاوپێکەوتنە بە بەشداریی سەۆک کۆمارەکانی ئێران، ڕووسیا و ئازەربایجان لە " باکوو " بەڕێوە دەچێ.

شیاوی باسە، ئەمە یەکەمین چاوپێکەوتنی سەرۆک کۆمارەکانی ڕووسیا و تورکیا دەبێ پاش پێکانی شەڕکەری سۆخۆی ڕووسیا لە لایەن سەربازە تورکەکانەوە.

News Code 4422

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =