ئاڕژانتین داوای ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی ده‌کات

ئاڕژانتین داوای له‌ دوو وڵاتی سه‌نگاپوور و مالزیا کرد تاکوو وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ تۆمه‌تی تیوه‌گلان ته‌قینه‌وه‌کانی ناوه‌ندی ئامیا له‌م وڵاته‌، ڕاده‌ستیان بکرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی میهر له‌ کاناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئای ۲۴، ده‌وڵه‌تی ئاڕژانتین ڕۆژی چوارشه‌مه‌ له‌ دوو ده‌وڵه‌تی سه‌نگاپوور و مالزیا داوای کرد تاکوو عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ تۆمه‌تی به‌شداری کردن له‌ ته‌قینه‌وه‌ی ناوه‌ندێکی زایۆنی له‌ ساڵی ۱۹۹۴ی له‌ شاری ئامیا، ڕاده‌ستی ئه‌م وڵاته‌ بکه‌نه‌وه‌. 

شایانی باسه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمه‌تی به‌شداری کردن له‌ ته‌قینه‌وه‌ی ساڵی ۱۹۹۴ی که‌ له‌ لایه‌ن زایۆنییه‌کانه‌وه‌ باسی لێکراوه‌، ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌کی یاسایی به‌ ئه‌سۆشێتێدپرێسی وتووه‌ که‌ قازی ئه‌م که‌یسه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئاگادار بووه‌ته‌وه‌ که‌ عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی سه‌فه‌ر بۆ دوو وڵاتی مالزی و سه‌نگاپوور ده‌کات، ئه‌م داواکارییه‌ی پێشکه‌شی ئه‌م دوو وڵاته‌ کردووه‌.

لێکۆڵه‌ره‌ ئاڕژانتینییه‌کانی ئه‌م که‌یسه‌، عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی و چوار به‌رپرسی فه‌رمی و پێشووی ئێران به‌ تایبه‌ت عه‌لی ئه‌کبه‌ر هاشـمی ڕه‌فسه‌نجانی، سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئێران به‌ ڕێکخه‌ری ته‌قینه‌وه‌که‌ی ۱۸ی ژوئییه‌ی ۱۹۹۴ له‌ بنکه‌ی یه‌هوودییه‌کان تاوانبار ده‌که‌ن.

ئه‌م به‌رپرسه‌ ئێرانیانه‌ تۆمه‌تبار بوون که‌ یارمه‌تی حزبوڵای لوبنانیان داوه‌ تاکوو ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ له‌ ئاڕژانتین ئه‌نجام بدات.

به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئێران ئه‌م تۆمه‌تانه‌ به‌ بێ بنه‌ما ناو ده‌بات و به‌ ده‌یان جار داواکاری ئاڕژانتینی بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ تۆمه‌تباره‌کانی ئه‌م که‌یسه‌ی ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه‌.

News Code 4421

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =