ویکی لیکس ئیمه‌یله‌ نهێنییه‌کانی ئه‌ردۆغانی بڵاوکرده‌وه‌

ماڵپه‌ڕی ئینترنتی ویکی لیکس له‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو ئیمه‌یله نه‌هێنییه‌کانی سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا هه‌واڵی دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ مینت پرێس، ماڵپه‌ڕی ویکی لیکس له‌ هاک کردنی هه‌زاران ئیمه‌یلی ئه‌ردۆغان هه‌واڵی دا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بنکه‌ی ئینترنتی ویکی لیکس، دوێنێ به‌ هه‌ناردنی په‌یامێکی تویتری ڕایگه‌یاند که‌ هۆی داخرانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ی له‌ تورکیا بڵاو کردنه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار ئیمه‌یلی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌ که‌ له‌ نێوان ئه‌و ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی ئاڵ و گۆڕ کراوه.

ویکی لیکس هاوکات ئاشکرای کرد که‌ ئه‌م زانیاریانه‌ یه‌کجار به‌نرخن و نووسی: کۆی ئیمیله‌کانی ئه‌ردۆغان له‌ ساڵی ۲۰۱۰ وه‌ تاکوو کۆتایی مانگی جولای ساڵ ۲۰۱۶ یه‌ و ئێسته‌ هه‌ر هه‌موو ئه‌م ئیمه‌یلانه‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ویکی لیکس دایه.

ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ ئینترنتییه‌ هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که‌ ئه‌م ئیمه‌یلانه‌ی له‌ ڕێگه‌ی هاک کردنی ڕاسته‌وخۆی ئیمه‌یلی سه‌رۆک کۆماری تورکیاوه‌ گیر خستووه‌ و دواجار بڵاوی کردووه‌ته‌وه.

ده‌وترێت که‌ ماڵپه‌ڕی ویکی لیکس له‌ ڕۆژی دووشه‌مه‌وه‌ له‌ تورکیا داخراوه‌ و هیچ به‌کار هێنه‌رێکی ئینترنتی ناتوانێت بیکاته‌وه.

News Code 4419

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =