ئاسایشی ناوچه‌که‌ یه‌که‌مایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئێرانه‌

پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی کرد که‌ ئێران یارمه‌تی باشی هه‌رێمی داوه‌ و جه‌ختی کرد: ئێسته‌ یه‌که‌مایه‌تی هه‌ر دوو لا چێ کردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌که‌ دایه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئاسۆ فه‌ریدون نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕ له‌ ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی فه‌رمی سنووری سه‌یران به‌نی بانه‌ به هاوڕێی پارێزگاری کوردستان به‌شداری کرد و وتی: هیوادارم فه‌رمی بوونه‌وه‌ی ئه‌م سنووره‌ ببێته‌ هۆی خێر و به‌ره‌که‌ت بۆ ناوچه‌که.

پارێزگاری سلێمانی جه‌ختی کرد: له‌ یه‌ک و نیو ساڵی ڕابردوودا که‌سانێکی زۆر هه‌وڵیان بۆ فه‌رمی بوونه‌وه‌ی ڕێچکه‌ی سنووری سه‌یران به‌نی بانه‌ داوه، به‌ تایبه‌ت پارێزگاری کوردستان که‌ به‌ دوادا چوونی باشی بۆ کرد، هه‌ر وه‌ها محسن بیگله‌ری نوێنه‌ری سه‌قز و بانه‌ هه‌وڵی باشی دا تاکوو ئه‌م سنووره‌ به‌ فه‌رمی بکرێته‌وه.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که‌ باڵوێزی ئێران له‌ عێراق، حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕیش هه‌وڵێکی زۆر باشی بۆ فه‌رمی بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕێچکه‌ سنوورییه‌ کێشاوه‌ و وتی: خۆیشم ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستم هاتبێت کردوومه‌ تاکوو هه‌رچی زووتره‌ ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام ببێت و ئاڵ و گۆڕی که‌ل و په‌ل له‌م سنووره‌ ئه‌نجام ببێت.

ئاسۆ فه‌ریدون زیادی کرد: په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوو لا بۆ ساڵانی پێشوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، ته‌نانه‌ت کاتێک که‌ ڕژیمی به‌عس شه‌ڕی ئێرانی ده‌کرد ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ هه‌بوون. ئێران هه‌میشه‌ یارمه‌تی هه‌رێمی کوردستانی داوه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ ئێستاشدا کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی داعش یارمه‌تی باشی کوردی داوه‌ و ئێمه‌ش سپاسیان ده‌که‌ین.

ئه‌و له‌ کۆتاییدا شه‌ڕ و به‌رنگار بوونه‌وه‌ی گرووپی تیرۆریستی داعشی به‌ ئامانجی هاوبه‌شی ئێران و عێراق ناوبرد و وتی: یه‌که‌مایه‌تی هه‌رێم و ئێران دابین کردنی ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌که‌یه‌ و بۆ ئه‌م ئامانجه‌ گرنگه‌ش ئیش ده‌که‌ین.

News Code 4414

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =