بازاڕچەی سەیران بەندی بانە بە فەرمی کرایەوە

. بازاڕچەی سەیران بەندی بانە بە ئامادەبوونی پارێزگارانی کوردستان و سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەمە ۳۰ی پووشپەڕ بە شێوەی فەرمی کرایەوە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سنووری فەرمیی سەیران بەندی بانە وەکوو دووەمین سنووری فەرمیی ئێران لە پارێزگای کوردستان بەر لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی " ئاسۆ فەرەیدوون " پارێزگاری سلێمانی و " عەبدولموحەمەد  زاهدی " پارێزگاری کوردستان کرایەوە.

فەرمانداری بانە لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی ئەم سنوورە بە سپاس و دەسخۆشی لە پارێزگاری کوردستان بە بۆنەی پێوشوێنگری پرۆژەی بە فەرمی کردنی ئەم سنوورە وتی: کرانەوەی ئەم سنوورە لە داخوازییەکانی خەڵکی بانە بوو کە لە دەوڵەتی تەدبیر و ئومێددا گەیشتە ئاکام.

" ڕاشد عوزەیری" ڕایگەیاند: بە فەرمی بوونی سنووری سەیران بەندی بانە جگە لە ئەوەی کە دەبێتە هۆی بازاڕگەرمی ئابووری لە ناوچەکە، یارمەتیدەری بەستێنەکانی ناوچەی ئازادی بازرگانییە.

ناوبراو وتی: هاوبەشیە فەرهەنگی و زمانییەکانی نێوان کوردستانی عێراق و کوردستانی ئێران بە کرانەوەی فەرمیی سنووری سەیران بەند زیاتر پەرەدەگرێت .

News Code 4412

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =