بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر باره‌گاى سه‌ره‌كى حزبى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران مووشەک باران کرا.
به‌یانى ئه‌مڕۆ كاتژمێر 8:30 خوله‌ك دوو موشه‌ك‌و كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش دوو موشه‌كى دیكه چوار موشه‌ك ئاراسته‌ى باره‌گاى سه‌ره‌كى حدكا له‌كۆیه كراوه.
هاوکات به‌رپرسێكى كۆمه‌ڵه‌ى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستانى ئێران ئاشكرایده‌كات، "له‌ڕێگه‌ى سێ درۆنه‌وه باره‌گاكانیان كراوه‌ته ئامانج.
عوسمان خه‌لیلى ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى كۆمه‌ڵه‌ى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستانى ئێران به‌شارپرێسى وت:"سێ درۆن باره‌گاكانى كۆمه‌ڵه‌ى زه‌حمه‌تكێشانى كرده ئامانج‌و تائێستاش به‌رده‌وامه".
سوپای پاسدارانی ئێران ماوەیەک لەمەوپێش و دوای هۆشداریی دانێکی زۆر بە گرووپە دژبەرەکانی ئێران بۆ دەستهەڵگرتن لە تێکدانی ئێران بارەگاکانی ئەو گرووپە دژبەرانەی کردە ئامانج.
بۆچوونی ئێوە