تورکیا ماڵپەڕی ویکیلیکسی لە ناوخۆی ئەو وڵاتە داخست

دوای بڵاوکردنەوەی ۳۰۰ هەزار ئیمەیلی بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا لەلایەن ماڵپەڕی ویکی لیکس، حكوومەتی توركیا بڕییاری دا بە داخستنی ئەم ماڵپەڕە لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدیا تورکییەکان،ماڵپەڕی بەناوبانگی ویكیلیكسی ئاشكرای دەكات دوای بریاری ئەوان بۆ بڵاوكردنەوەی سەدان هەزار ئیمەیڵ و بەڵگەنامەی توركیا لە پێش كودەتا و دوای كودەتا لە توركیا هێرشێكی فراوان بۆ سەر ماڵپەڕەكەیان دەستی پێكردووە.

بەپێی لێكدانەوەكان هێرشەكە لەلایەن توركیاوە ئەنجام دراوە و بەپێی هەواڵی میدیاكانیش ماڵپەرەكەی لەنیو خاكی توركیا بلۆك كردووە.

لەمبارەوە میللەت پرس نووسی: ویكیلیكس كە تا ئێستا ژمارەیەكی زۆر بەڵگەنامەی وڵاتانی جیهانی بڵاوكردوەتەوە، ئاشكرای كرد كە بەڵگەكانی  دەسەڵاتی ئاكەپەش بڵاو دەكاتەوە و بەتایبەت لەسەر هەوڵی كودەتا شكست خواردووەكەی ئەو وڵاتە.

بەڵگەكان لە سەد هەزار ئێمەیڵ و ۵۰ هەزار دیكۆمێنتی تر پێكدێن.

بەڵام ماوەی دوو رۆژە هێرشێكی قورس لەسەر ماڵپەرەكەیە ، ویكیلیكسیش ناچار دوێنێ‌ بەشەو ئیمەیڵەكانی بڵاوكردەوە، بەڵام لەبەر ئەو هێرشە ئەلیكترۆنییەی لەسەر ماڵپەرەكەیە ئیمەیڵەكان بە گرانی دەكرێنەوە.

لەو ئیمەیڵانەی ویكیلیكس بڵاویكردووەتەوە، كۆنترنیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۲۰۱۰ و تازەترینیشان دەگەڕێتەوە بۆ ۶ی تەموزی ۲۰۱۶.  

News Code 4411

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =