داعش منداڵێکی سووری لە  حەڵەب سەربڕی

تێرۆریستە تەکفرییەکانی داعش لە جەنایەتێکی دیکەدا، منداڵێکی سووریان لە یەکێک لە ناوچەکانی پارێزگای " حەڵەب " سەر بڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " ئەلعالەم " چەکدارەکانی یەکێک لە گرووپە تێرۆریستیەکان، گرتەیێکی ڤیدیۆییان لە سەربڕینی منداڵێک لە باکووری سووریا بڵاو کرەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم ڤیدیۆوەدا لە یەکێک لە ناوچەکانی حەڵەب لە باکووری سووریا، پاش تۆمەتبارکردنی منداڵێک بە شەڕکردن هاوشانی هێزەکانی ئەرتەشی سووریا، سەریان بڕی.

لە ئەم ڤیدیۆوەدا چەکدارێک بە چەقۆیێکی بچووک منداڵێک لە پشت لۆرییەکدا سەردەبڕێ و یەکێک تر لە چەکدارەکان کە لە پاڵی ئەودا ڕاوەستابوو، هاواری دەکرد:"  لە حەندەراتدا دەست لە هیچ کەس هەڵناگرین."

حەندەرات ناوچەیێکە لە باکووری شاری حەڵەب کە پێکدادانی توندی گرووپە چەکدارەکان لەگەڵ هێزەکانی ئەرتەشی سووریا بە خۆوە دەبینێ.

" ڕامی عەبدلڕەحمان " بەرپرسی ناوەندی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا بە هەواڵدەریی فرەنسای وت: ئەم منداڵە لە ناوچەی حەندەرات دەسبەسەر بوو بەڵام ئەویان لە ناوچەیەکی دیکە سەربڕیوە.

News Code 4410

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =