ئێران پیلانی ئەمریکی-ئیسرائیلی شکست دا

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا سەبارەت بە پرسی جیاواز لەوانە هەڵبژاردنی ئیسرائیل و پیلانەکانی ئەمریکا لە دژی وڵاتانی ناوچەکە قسەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لەلێدوانێکدا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل وتی: بۆ ئێمە هیچ جیاوازییەکی نییە کە لە هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل چ کەسێک سەردەکەوێت و هەموویان یەک لە یەک خراپترن و هەموویان ستەمکارن.

حەسەن نەسروڵڵا وتیشی: هەموو ئەو هێرشانەی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە دەکرێتە سەر فەلەستینییەکان، بە بەرپرسیارێتی ئەمریکاوە دەکرێن.

ناوبراو بە ئاماژە بە لەمپەرەکانی ئەمریکا لە سەر ڕێگای یارمەتییەکانی ئێران بە لوبنان، زیادی کرد: ماوەیەک لەمەوپێش سەبارەت بە وەرگرتنی سووتەمەنی لە ئێرانەوە بۆ بەرز کردنەوەی کاتژمێری گەیاندنی کارەبا قسەگەلێک کرا و شاندێکی تەکنیکی چووە ئێران نەک وەزیری وزە وەکوو بەرپرسێکی سیاسی. ئێمە دەرفەتمان هەبوو کە کاتژمێری گەیاندنی کارەبا بگاتە 10 کاتژمێر و ئیرانیش لەسەر ئەوە ڕێککەوت و قبووڵی کرد و بڕیارەکان درا بەڵام پڕۆژەکە مایەوە چونکوو ئەمریکا لەمپەری دروست کرد.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان جەختی کرد: ئێران پیلانەکانی ئەمریکا-ئیسرائیلیان شکست دا و ئەوەش لەسەر ‌هێزی ئەوان لە داهاتوودا کاریگەر دەبێت و خۆی نیشان دەدات.

News Code 44092

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha