کوردستان بۆ سەرمایەدانەریی بیانی ئەمنە

پارێزگاری کوردستان وتی: ئه‌م پارێزگایه‌ ئاسایشی ته‌واوی تێدا دابین کراوه‌ و سه‌رمایه‌دانه‌ره‌کان ده‌توانن له‌ هه‌موو که‌رته‌کاندا کاری سه‌رمایه‌دانەری ئه‌نجام بده‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتیه‌کانی پارێزگای کوردستان، عه‌بدولمحه‌مه‌د زاهیدی به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ دیداری سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ژووری بازه‌رگانی ئێران به‌ ئاماژه‌ به‌م بابه‌ته‌ وێنه‌ی نه‌رێنی سه‌باره‌ت به‌ پارێزگای کوردستان بوونی هه‌یه‌، وتی: هه‌ر ئێستا پارێزگای کوردستان ئاسایشی باشی له‌ هه‌موو بواره‌کاندا هه‌یه‌ و ده‌فرایه‌تی باشی بۆ ڕاکێشانی سه‌رمایه‌گوزاری هه‌یه‌.

ئه‌و زیادی کرد: یه‌کێک له‌ هێماکانی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ پارێزگای کوردستان سه‌فه‌ری شاۆرمه‌ندانی ئێرانی بۆ ئه‌م پاریزگایه‌. له‌ کوردستان ده‌فرایه‌تی زۆر باشی کانگایی، کشت و کاڵی و گه‌شتیاری هه‌یه‌، به‌ڵام کاری باشیان له‌سه‌ر نکه‌راوه‌.

زاهدی وتی: پارێزگای کوردستان به‌شێکی زۆری ئاوی ئێران دابین ده‌کات، هه‌روه‌ها له‌ ڕووی به‌رهه‌م هێنانی گه‌نم، هه‌نگوین، کشت و کاڵی و باغات و ئاژاڵداریه‌وه‌ یه‌کێکه‌ له‌ جه‌مسه‌ره‌ گرنگه‌کانی وڵات.

پارێزگاری کوردستان درێژه‌ی دا: زیاتر له‌ ۱۸ جۆر ماده‌ی کانگایی له‌ کوردستاندا بوونی هه‌یه‌ که‌ هه‌رکامیان به‌ باشی ده‌توانرێت سه‌رمایه‌گوزاریان له‌سه‌ر بکرێت.

زاهیدی وتی: سنووره‌کانی ئه‌م پارێزگایه‌ یه‌کێکی دیکه‌ له‌ ده‌فرایه‌تییه‌کانه‌، ئێسته‌ زیاتر شتی بیناسازی و که‌ل و په‌لی خواردن و به‌رهه‌می ته‌ندرووستی هه‌نارده‌ی عێراق ده‌کرێت، به‌ڵام به‌ دابین کردنی ده‌رفه‌تی زیاتر ئه‌م هه‌نارده‌ کردنه‌ش ده‌توانێت زیاتر به‌رز ببێته‌وه‌.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا که‌ ساڵانه‌ ۶ ملیار دۆلار ئاڵ و گۆڕی سنووری له‌م پارێزگایه‌دا هه‌یه‌ و وتی: جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌ که‌ لایه‌نی عێراقی ڕه‌زایه‌تی داوه‌ که‌ سنووری سه‌یرانبه‌نی بانه‌ به‌ فه‌ڕمی بکرێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش ڕۆڵێکی گرنگی له‌ بووژاندنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌دا ده‌بێت.

ئه‌و له‌ کۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌ ناوچه‌ی ئازادی بازه‌رگانی له‌ بانه‌ و مه‌ریوان کرد و وتی: هیوادارم که‌ به‌ هاوکاری نوێنه‌ره‌کانی پارلمانی ئێران دوای پشووی هاوینی ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌ واژۆ بکرێت.

News Code 4409

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =