ئامادەیی ڕووسیا بۆ کڕینی ئاوی قورس لە ئێران

جێگری نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوه‌ نێودەوڵەتییه‌کان هەواڵی لە ئامادەیی ئەم وڵاتە بۆ کڕینی ئاوی قورس لە ئێران دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدریی " ئسپۆتینگ"، " ئەلێکسی کارپۆف " جێگری نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوه‌ نێودەوڵه‌تییه‌کان لە کۆبوونەوەی ڤیەن، وتی کە ڕووسیا بە مەبەستی یارمەتی گه‌یاندن بە تاران بۆ بەڕێوەبردنی بەڵێنەکانی لە گرێبەستی ناڤۆکی خۆی لەگەڵ هێزە جیهانیەکاندا، ئامادەیی هەیە کە ئاوی قورس لە ئێران بکڕێ.

بەپێی وتەکانی "کارپۆف" تاران ئێستا بە لەبەرچاوگرتنی لووتکه‌ی پەیمانەکە ـ ۱۳۰تۆن ـ پاشکەوتی ئاوی قورسی تەواو بووە.

ئێران و شەش هێزی جیهانی ـ بە تایبەتی ئەمریکا و ڕووسیا ـ پەیمانی " بەرنامەی تەواوی هەنگاوی هاوبەش (بەرجام) یان لە ڕۆژی چواردەیەمی ژووییەی ۲۰۱۵ واژۆ کرد کە بەپێی ئەوە، تاران بەڵێنی دا لە بەرامبەر هه‌ڵگرتنی گەمارۆوکان، بەرنامەی ناڤۆکی خۆی سنووردار بکاتەوە.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ کە بەپێی ناوەرۆکی ئەم گرێبەستە ناڤۆکیە، ئێران دەتوانێ لانی زۆر ۱۳۰تۆن ئاوی قورس پاشکەوتی هەبێ.

News Code 4405

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =