له‌ ڕوودانی کوده‌تاکه‌ ئاگادار بووین

ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی سوپای تورکیا نیشانی ده‌دات که‌ هێزی ئاسمانی و دام و ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ چه‌ند کاتژمێر به‌ر له‌ کوده‌تاکه‌ له‌ ڕوودانی ئاگادار بوون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، هێزه‌ ئاسمانییه‌کانی تورکیا دوێنێ سێ شه‌مه‌ به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاشكرای کرد: له‌و کوده‌تا سه‌ربازییه‌ی که‌ کۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌م وڵاته‌دا ڕووی دا، ئاگادار بووه‌.

ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ زیادی کرد، له‌ ڕۆژی ۱۵ جۆلای، ڕێکخراوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا له‌ هه‌وڵی کوده‌تا ئاگادار بووه‌ و به‌ داخستنی ئاسمانی ئه‌م وڵاته‌ به‌ری به‌ هه‌ڵفڕینی فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کان گرتووه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌، ڕۆیترز ده‌ڵێت که‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆک ئه‌رکانی گشتی سوپای تورکیا هاتووه‌ که‌ زۆربه‌ی ئه‌ندامانی سوپا له‌ کوده‌تاکه‌ی ۱۵ جولای ده‌ستیان نه‌بووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، هێزه‌کانی سوپا لایه‌نگری خۆیان بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ کاتژمێر ۴ی نیوه‌ڕۆ به‌ کاتی تورکیا نیشان داوه‌ و ئه‌ردۆغانیان له‌ کوده‌تاکه‌ ئاگادار کردووه‌ته‌وه‌.

به‌ هۆی کوده‌تا سه‌ر نه‌که‌وتووه‌که‌ی تورکیا، نزیک به‌ ۶ هه‌زار هێزی سه‌ربازی ده‌ستگیر کراون و زۆربه‌ی دادوه‌ر و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م وڵاته‌ش له‌ کار دوور خراونه‌ته‌وه‌، بابه‌تێک که‌ بووه‌ته‌ هۆی نیگه‌رانی زۆربه‌ی ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ جیهاندا.

News Code 4402

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =