ویکی لیکس۳۰۰۰۰۰ ئیمه‌یلی ده‌وڵه‌تی تورکیای ئاشکرا کرد

ماڵپه‌ڕی ویکی لیکس له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ پاکتاوکردنی به‌ربڵاوی ده‌وڵه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ له‌ قۆناغی پاش کوده‌تا، نێزیک به‌ سێسه‌د هه‌زار ئیمه‌یلی سێروێری ناوخۆیی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری دادوگه‌شه‌ و هه‌زاران به‌ڵگه‌ی پاشکۆی ئه‌وانی بڵاوکردووه‌ته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ هه‌واڵده‌ریی ڕاشاتووده‌ی، ماڵپه‌ڕی ویکی لیکس  نێزیک به‌ ۲۹۴۵۴۸ ئیمه‌یلی پارتی دادوگه‌شه‌ی به‌ ڕێبه‌ری ئه‌ردۆغان شه‌وی رابردوو بڵاوکرده‌وه.  

سه‌رجه‌م ئیمه‌یله‌ بڵاوکراوه‌کان له‌لایه‌ن ویکی لیکس هی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیایه‌ که‌ له‌ ساڵی ۲۰۱۰ تا شه‌شمی ژووئیه‌ ۲۰۱۶ ڕێک یه‌ک هه‌فته‌ پێش له‌ کوده‌تای سه‌ربازی ده‌گرێته‌وه.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا پاش کوده‌تا له‌م وڵاته‌ که‌ بووه‌ هۆی کوژرانی ۲۰۰ که‌س و بریندار بوونی زیاتر له‌ ۱۴۰۰ که‌س، ده‌ستی دایه‌ سه‌رکوت کردن و هه‌ر له‌م پێناوه‌دا هه‌زاران که‌س  ده‌ستگیر کراون.

News Code 4401

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =