بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سهركردایهتیهكى پارتى ڕایدهگهیهنێت کە "هەستدەکەین لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە شەڕ بەپارتى دەفرۆشرێت".
ئەحمەد کانی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی بهمیدیاى نزیك لهحزبهكهى ڕاگهیاند، "ئێستا پارتی سەرقاڵە بەبەستنی کۆنگرەی 14، لەگەڵ ڕێزم ئەوەی هەستی پێدەکەین نەک لەلایەن یەکێتی، بەڵکو لەلایەن کاک بافڵەوە شەڕ فرۆشتنێک بەپارتی هەیە، ئەگەرنا شتێکی وا لەئارادانییە تا کێشەکان قوڵبکرێنەوە".
دهشڵێت:"ئەو شەڕفرۆشتنە هیچ کاریگەریی لەسەر بەستنی کۆنگرەی 14ی پارتی نابێت، لێکۆڵینەوەش لەتیرۆرکردنی ئەفسەرێکی دژەتیرۆر لەهەولێر کارێکی ئاسایی دەزگا ئەمنییەکانە، لەلێکۆڵینەوەکان دەرکەوت ئەو لایەنە یان ئەوکەسانەی دەستیان لەکردەوەکەدا هەبوە، ئێستا بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو بابەتە ئەو دۆخە هاتۆتە ئاراوە".
سەرکردایەتیهكهى پارتی زیاتر لهبارهى پهیوهندیهكانى خۆیانو یهكێتیهوه دەڵێت:"ئەگەر سەیری هەندێک لەپەیجە سێبەرەکانی یەکێتی بکەین، هێرشەکانیان بۆ ئەوەیە کاریگەری لەهەڤاڵانو خەڵکی کوردستان بەتایبەتی خەڵکی پارتی بکەن، بەڵام هیچ کاریگەریان نابێت".
لهبارهى سەردانی شاندی وزاریهكهى پارتی بۆ لای لایەنەکان، کانی وتویهتى، "ئەو شاندە هەڵوێستی پارتی لەبارەی دۆخی ئێستای هەرێم بۆ لایەنەکان ڕوندەکەنەوە، ئەگەر نیگەرانییەک هەبێت ئاساییە پارتی ڕونکردنەوە بدات، بەڵام ئەگەر بۆ پەردەپۆشکردنی بابەتێک بێت شتێکی دیکەیە، هەندێکجار مونافسەکانی پارتی مونافەسەیەکی سەقەت لەگەڵ پارتی دەکەن، پێیانوایە بەو کارانە کاریگەری نەرێنی دەخەنەسەر پارتی، بەڵام دەرئەنجامەکەی نەک هەرخۆیان، بەڵکو کوردو پرۆسەی سیاسی لەکوردستان زەرەرمەند دەبێت".
بۆچوونی ئێوە