عێراق پێویستی به‌ هیچ هێزێکی سه‌ربازی بیانی نییه‌

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ وڵاتەکەی پێویستی به‌ ئاماده‌بوونی سەربازانی وڵاتانی تر بۆ شەڕ لەگەڵ داعش نییه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " ئەلنەهرەین "، " ئیبراهیم جەعفەری"وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: عێراق به‌ تەواوی وڵاتەکانی جیهانی ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ پێویستی بە بەشداری سەربازی ئەوان نییە.

وتیشی: عێراقیەکان خۆیان توانای بەگری لە وڵاتەکەیانیان هەیە. نەتەوەی عێراق سەلماندوویانە کە یەکڕیزی هەیە و سەنگەرێکی یەکپارچەی لەبەرامبەری تێرۆریستەکانی داعش درووست کردووە.

عێراقیەکان بە هەر دین و ئایین و ئیتنیکێکه‌وه‌ دژی تێرۆریست وەستاون.

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاشیگه‌یاند که‌ ئێمە بە تەواوی وڵاتانی جیهانمان ڕاگه‌یاندووه‌ کە عێراق بە منداڵانی ئێوە بۆ شەڕ لەگەڵ داعش پێویستی نییە و عێراقیەکان خۆیان توانای بەرگری لە وڵاتەکەیانیان هەیە.

ئیبراهیم جه‌عفه‌ری جه‌ختیشی کرد: عێراقیەکان بە نوێنەرایەتی لە وڵاتانی ترەوە شەڕ دەکه‌ن و ته‌نیا خوازیاری یارمەتیی مرۆڤدۆستانە، خزمەتگوزاری و سەربازیە بۆ زاڵبوون بەسەر داعشدا.

News Code 4397

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =