تورکیا ڕێگه‌ به‌ چاودێڕان بدات سه‌ردانی زیندانه‌کانی بکات

لێژنه‌ی باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان هۆشداری به‌ تورکیا دا که‌ ڕچاوی مافی مرۆڤ له‌ پڕۆسه‌ی ده‌ستگیر کردنی کوده‌تاچییه‌کاندا بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، لێژنه‌ی باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان هاوکات له‌گه‌ڵ هۆشداری دان به‌ تورکیا بۆ ڕچاو کردنی مافی به‌رانبه‌ری له‌ پڕۆسه‌ی ده‌ستگیر کردنی کوده‌تاچییه‌کان، داوای کرد که‌ تورکیا ڕێگه‌ به‌ چاودێڕانی مافی مرۆڤ بدات تاکوو سه‌ردانی زیندانه‌کانی تورکیا بکه‌ن.

زه‌ید ڕه‌حد حوسه‌ین، نوێنه‌ری باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ داوای کرد که‌ تورکیا له‌ دادگایی کردنی کوده‌تاچییه‌کان پێبه‌ند به‌ یاساکان بێت. ئه‌وه‌ هه‌روه‌ها نیگه‌رانی خۆیی له‌ ده‌ر کردنی ژماره‌یه‌کی زۆر دادوه‌ر و پارێزه‌ر له‌ تورکیا ده‌ربڕیی.

هه‌روه‌ها داوای له‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ کرد تاکوو به‌ مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌ی دۆخه‌که‌، مۆڵه‌ت به‌ چاودێڕه‌ سه‌ربه‌خۆکانی مافی مرۆڤ بدات تاکوو له‌ زیندانه‌کانی تورکیا دیدار بکه‌ن و دڵنیا بن که‌ له‌م زیندانانه‌دا مافی مرۆڤ ڕچاو ده‌کرێت.

ڕه‌عد حسه‌ین به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌دنراوێک وتی: له‌ دوای ئه‌م ئه‌زموونه‌ ئه‌سته‌مه‌ی چه‌ند ڕۆژی پێشووو، گرنگه‌ که‌ له‌ پێشێل نه‌کردنی مافی مرۆڤ له‌ وڵاتی تورکیا دڵنیا ببینه‌وه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها له‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ و زیندوو کردنه‌وه‌ی فه‌رمانی له‌ سێداره‌دان له‌ یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکیا ڕه‌خنه‌ی کرد و وتی ئه‌مه‌ هه‌نگاوێکه‌ بۆ دواوه‌ و ئه‌نقه‌ره‌ ده‌بێت به‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان پێبه‌ند بێت.

News Code 4395

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =