نهێنیه‌کی نوێ لە کوده‌تای تورکیا/کاتێک ئه‌مریکا ئه‌ردۆغان ڕزگار دەکات

ئه‌م ڕۆژانه‌ سه‌باره‌ت به‌ کوده‌تای تورکیا خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆر ده‌خرێته‌ڕوو به‌ڵام گێرانه‌وه‌ی هودا جه‌نات، شرۆڤه‌کاری سیاسی له‌م رووداوه‌ نوێیه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، هودا جه‌نات، شرۆکاری سیاسی له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا نووسراوێکی بڵاوکرده‌وه‌ که‌ خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیکه‌یه‌ سه‌ر کوده‌تاکه‌ی تورکیا و ده‌ڵێت: پێشتر وتبووم که‌ هاوینی ئه‌مساڵ له‌ تورکیا کوده‌تا ڕووده‌دات و پێش بینیه‌که‌متان باوه‌ر کرد ئێستا ده‌مه‌وێت چۆنیه‌تی شکستی کوده‌تاکه‌ شی بکه‌مه‌وه.  

هه‌روا که‌ جیهان بینی شه‌وی شه‌مه‌ی ڕابردوو کوده‌تای سه‌ربازی له‌ تورکیا روویدا. کوده‌تاییه‌ک که‌ شرۆڤه‌کارانی سیاسی زۆر پسپۆڕیش نه‌یانده‌توانی پێش بینی بکه‌ن. ئه‌م کوده‌تا له‌لایه‌ن ۶۰ له‌سه‌دی ئه‌رته‌شی تورکیاوه‌  ئەنجام دراوە.هێزی ئاسمانی و هیزی زەوینی و تەنانەت سەربازانی ئیحتیات هاتنە سەر شەقام بۆ ئەوەی پشتیوانی لە هاوکارانی خۆیان بکەن.

 تانک و دەبابەکان هاتنە سەر شەقامەکانی ئەنقەرە و ئەستەنبۆڵ و باڵەفڕەکانی ئەرتەش لە حاڵێکدا کە هەڵگری سەربازان بۆ دابەزاندنیان لە ناوەندە هەستیارەکان و دەستداگرتنیان بەسەر ئەو ناوەندانە بوون، گەشتیان دەستپێکرد.

ئەم ڕاسپاردەییە بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا و دەستیان بەسەر بینای تەلەفزیۆن و فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی ئاتاتورک و بینای پەرلەمان و کۆشکی سەرۆک کۆماری دا گرت. ئەردۆغان بە کۆپتەری سەربازی گواسترایەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەنقەرە و داوای لێکرا دەستبەجێ وڵات بەجێبێڵێت.

 هودا جەنات دەنوسێ: ئەردۆغان داخوازی سەرکردەکانی کودەتای قبووڵ کرد بەو مەرجەی خۆی و بنەماڵەکەی بە سەلامەت گیان دەربکەن. پاشان بە ئێسکایپ پەیامێکی دەنگی لە ناو کۆپتەرەکەوە دا و داوای لە خەڵک و لایەنگرانی کرد بێنە سەر شەقامەکان و ئەم کودەتا بوەستێنن. لە کاتژمێرە سەرەتاییەکاندا تەنانەت یەک کەس نەهاتە سەر شەقام و دۆخەکە بە شڵەژاویی و لێڵی مایەوە.

ئەو نووسی: پاش ئەوە چی ڕوویدا؟ کۆپتەرەکەی ئەردۆغان لە ئەنقەرە بەرەو دەرەوەی وڵات ڕۆیی و ئەردۆغان داوای پەنابەری لە ئەڵمانیا کرد کە وەرنەگیرا. ئازەربایجان و ئێرانیس سنوورەکانیان بەڕووی ئەردۆغان داخس. ئەردۆغان ناچار بوو بگەڕێتەوە.ئێرە خاڵی گۆڕانکارییەکی گەورەیە.کۆپتەرەکەی ئەردۆغان لە بنکەی ئینجلیک لە باشووری تورکیا نیشتەوە.پێش ئەوە ئەردۆغان لە ناو فڕۆکەکەوە تەلەفۆنی بۆ باراک ئۆباما کردبوو و بە گوێرەی نووسراوێکی واشنتۆن پۆست؛ ئەردۆغان داوای لە باراک ئۆباما کردبوو کە ڕێگەی پێ بدرێت کۆپتەرەکەی لە بنکەی ئەمریکاییدا بنیشێتەوە. دواتر ۱۲ فڕۆکەی ئێف ۱۶ی نەناسراو لە ئاسمانی ئەنقەرە و ئەستەنبۆڵ سووڕانەوە و باڵەفڕەکانی ئەرتەشی تورکیا کە ژمارەیان ۲۵ دانە بوو پێکا و هەر هەموویان داخران.

ئەم باڵەفڕانە سەرباز و فەرماندەی ئەرتەشیان پێ بوو کە دەیانەویست بڕۆن لە ناوچەکانی دیکەدا شوێنە هەستیارەکان کۆنتڕۆڵ بکەن. شەڕی ڕاستەقینە لە نێوان هێزی ئاسمانی ئەمریکا و باڵەفڕەکانی ئەرتەشی تورکیا روویدا. باڵەفڕەکان بەربوونەوە و هەموویان کوژران. ژومارەی سەربازان ۸۰۰ کەس بوون و ۵۰ فەرماندەشیان تێدا بووە.

ئەو لە درێژەدا دەنووسێت:فەرماندەی هێزی ئاسمانیی تورکیا پەیوەندییەک لە رێکخراوی سیای پێدەگا سەبارەت بە خۆبەدەستەوەدان و وەستاندنی کودەتا و ئەوەی کە ئەگەر ئەم بڕیارە جێبەجێ نەکرێت سەرجەم هێزە سەربازییەکانی تورکیا   

 لە سنوورەکان و شەقامەکان لە ئاسمانەوە دەکرێنە ئاماج.  هەر بۆیە سەرکردەکانی کودەتا فەرمانی پاشەکشێیان بە هێزەکانیان دا.

هودا جەنات لە درێژەدا دەنووسێت: ئێستا زانیتان کە هۆکاری بوونی بنکەی ئەمریکایی لە هەر وڵاتێکدا چییە؟ ئامانج ڕێگری لە جێبەجێ بوونی ڕووداوی وەک ئەوەی تورکیایە. ئەمە لە وڵاتانی وەک قەتەر، عەرەبستان، بەحرەین، کوەیت و ئیماراتیش دا ڕێک دەردێت. هەموو ئەمانە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکان بۆ ڕێگری لە کودەتا و بزووتنەوەی مەدەنی دژی ڕژێمە پارێزەرەکانی بەرژەوەندی ئەمریکا.

  ئەو دەنووسێت: بەڵێ کودەتای فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی تورکیا پاش دەستێوەردانی زلهێزی جیهان شکستی هێنا.

۲۴ باڵەفڕی هەڵگری هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە ئاسمانەوە داخران، کێ ئەوانی کردە ئامانج؟ مەگین رێبەرانی کودەتا فەرامندەکانی هێزی ئاسمانی نەبوون. بە ڕای من تەنیا هەڵەی فەرماندەکانی ئەرتەشی تورکیا و شکستی کودەتاکەیان ئەوە بوو کە پەلەیان کرد لە کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە عێراق و کردنە ئامانجی بارەگاکانی داعش لە سنووری تورکیا. ئەم کارە بەڕای ئەمریکا دژی بەرژەوەندییەکانی واشنتۆن بوو و وا تێگەیشتن کە بێ گومان کودەتاچییەکان دژی بەرژەوەندییەکانی ئەوان دەجووڵێنەوە و ئامادەبوونی سەربازی ئەوان لە تورکیا دەکەوێتە مەترسیەوە.

ئەمریکا پشتی ئەردۆغانی بەر نەدا لەبەر ئەوەی کە بەرژەوەندی ئەوان لە عێراق و سووریا یەکدەگرێتەوە.

ئۆباما بڕیاری دا کە کودەتا شکست بێنێت. لە بەرەبەیان دا ئەردۆغان لە بنکەی ئینجرلیکەوە گەڕایەوە ئەنقەرە.

 هودا جەنات نووسی: ئەردۆغان لە باری سیاسی و ئەمنییەوە ڕووخاوە و زیاتر لە سێ لەسەدی گەلی تورکیا لەگەڵ ئەو نییە. زۆرینە درگایان داخست و گوێڕایەڵی فەرمانەکانی ئەرتەش بوون بۆ هاوڕێی کودەتا. ئەگەر ئەمریکا و چەکدارانی ئەمریکایی نەبوون ئیستا ئەردۆغان لە یەکێک لە وڵاتان پەنابەر بوو هەڵبەت ئەگەر وڵاتێک پەنابەری پێ بدایە. ئەردۆگان دەچوو تا ئاوارەیی گەلان و خنکانیان لە دەریا کۆتایی پێ بێت تاکوو بازرگانی ئەندامانی لەشی مرۆڤ کەم بێتەوە و سەرکردەکانی داعش لە تورکیا دەستگیر بکرێن. ئەگەر کودەتا سەردەکەوت هەموو ئەمانە دەهاتەدی. بەڵام کودەتا لە بەرژەوەندی ئەمریکا و سیاسەتەکانی ئەو لە ناوچەکە نەبوو هەر بۆیە هەوڵی دا شکست بێنێت.

News Code 4393

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =