هێرش بۆ سەر پۆلیسی تورکیا/٥ کەس بریندار بوون

هێرشی چەکدارانی نەناسراو بۆ سەر پولیسی تورکیا لە ترابوزان بووە هۆی برینداربوونی چوار ئەفسەری پۆلیس و یەک کەسی سڤیل.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرەڕای ئەوەی کە بەرپرسانی تورکیا دەڵێن کوودەتا کۆتایی پێهاتووە بەڵام نائارامی لە تورکیا هەروا بەردەوامە.

 چەند کاتژمێرێک لەمەوپێش کەسانێکی چەکدار لە ترابوزان تەقەیان لە پۆلیسی تورکیا کرد.

کەسە چەکدارەکان لە نێو دارستانەوە تەقەیان لە پۆلیس کردووە و پاشان هەڵاتوون.

هێشتا هیچ گووپێ بەرپرسایەتی ئەم هێرشەی نەگرتۆتە ئەستۆ و وردەکاری زیاتریشی لەسەر بڵاو نەبووەتەوە.

تورکیا لەم مانگانەی دواییدا بە زۆری نائارام بووەتەوە و خاڵی لووتکەی ئەم نائارامیە کودەتای شەوی هەینی بوو کە سەرنەکەوت.

News Code 4392

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =