بەرز بوونەوەی کوالێتی ئاوی خواردنەوەی سنە تا کۆتایی خەزەڵوەر

جێگری بەڕێوەبەرایەتی گەڵاڵەی گواستنەوەی ئاوی سەدی ئازاد بۆ پاڵاوگەی سنە لە تەواو بوونی ڕێکخستنی ئەو پڕۆژە تا کۆتایی خەزەڵوەر و بەرز بونەوەی کوالێتی ئاوی خواردنەوە لە ناوەندی کوردستان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتوڵڵا موعەقێق ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: گەڵاڵەی گەورەی گەیاندنی ئاوی ڕۆژاوای ئێران بەمەبەستی باشتری کردنی کوالێتی ئاوی خواردنەوە و دابین کردنی ئاوی تەندروست بۆ شاری سنە دوای دوو ساڵ هەوڵی بێ وچان، خەریکە کۆتایی دێت.

موحەقێق وتیشی: کاری بەڕێوەبەرایەتی ئەو گەڵاڵە گەورە لە دەیەی فەجری ساڵی 1399 بە شێوەی فەرمی دەستی پێکرد.

News Code 43905

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha