دوایین زانیاری لەسەر دانوستانی ئێران و عەرەبستان/بۆ ڕێککەوتن چاوەڕوانی هاتنی زستان نین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بۆ ڕێککەوتن چاوەڕوانی زستان نین و لە یەکەم ڕۆژێک کە ئەمریکییەکان ئیرادەی خۆیان نیشان بدەن ئێمە دەتوانین بۆ ڕێککەوتن هەنگاو هەڵگرین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێکی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی وتی: ئەمریکییەکان ئەبێ بزانن کۆماری ئیسلامی ئێران وڵاتێکی بەهێزە و بە ترس و هەڕەشە ناتوانن کۆماری ئیسلامی ئێران اچار بە پێدانی خاڵ بکەن.

ئەمریکییەکان بۆ گڕانەوە بە ڕێککەوتن ئامادەییان ڕاگەیاندووە

ناوبراو زیادی کرد: هەڵسوکەتی ئەمریکییەکان دووفاقەیە و بە شێوەی فەرمی درۆ دەکەن. ئەمریکییەکان چەندین جار لە ڕێگای جیاوازەوە پەیامیان ناردووە و جەختیان لەسەر ئامادەیی بۆ گەڕانەوە بە ڕێککەوتن کردووە.

مەرج کردن لە سەر گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی ئێران هەڵەیە

کەنعانی بە وتنی ئەویە کە ڕێگای ڕێککەوتن دوو لایەنەیە، وتی: بەڵێن لە بەرانبەر بەڵێن پەیامی ڕوونی ئێمەیە ئێران پابەندەی ڕێککەوتنی ناڤۆکییە و بە مەرجێک کە ئەمریکاش پابەند بێت. دەزانن ئێران لە دۆخی ئێستا تێپەڕیوە چونکوو ڕووداوەکان چاوەدێری دەکەن ئەگەر لەسەر گۆڕاناکرییە ناوخۆییەکانی ئێران مەرجیان بەست، هەڵە دەکەن.

هەروەها بە ئاماژە بە مانۆڕی سپا لە ناوچەی ڕووباری ئەرەس، وتیش: مانۆڕی هێزە چەکدارەکان ئێمە لە دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ نییە.

کەنعانی بوونی فەرمانبەری سەربازی ئێرانی لە کریمە بۆ کەلکوەرگرتنی ڕووسیا لە درۆنی ئێرانی لە شەڕ دژی ئۆکراینای بە توندی ڕەت کردەوە.

دوایین دۆخی دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستان

کەنعانی هەروەها سەبارەت بە دانوستانی ئێرنا و عەرەبستان وتی: دانوستانەکان لە کەشێکی ئەرێنی ئەنجام دەچێتە پێشەوە و بەستێن بۆ پەڕینەوە بۆ قۆناغێکی دیکە خۆش بووە.

ئێران بۆ ڕێککەوتن چاوەڕوانی زستان نییە

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە دەوترێت ئێران لە ئەو بارەوە چاوەڕوانی هاتنی زستان لە ئەورووپایە، وتی: ئێمە چاوەڕوانی هیچ شتێک نابین لە ئەو بارەوە. چاوەڕوانی زستان نین و لە یەکەم ڕۆژێک کە ئەمریکییەکان ئیاردەی خۆیان نیشان بدەن ئێمە دەتوانین لە ڕێگای گەییشتن ڕێککەوتن بڕۆینە پێشەوە.

News Code 43899

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha