کوردستان بەم زووانە بە باڵه‌فڕی فریاکه‌وتن ته‌یار دەبێت

نوێنەری خەڵکی شارەکانی سنە، دیواندەرە و کامیاران لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە پێدانی کۆپتەرێکی فریاکه‌وتن بە مانگی سووری پارێزگای کوردستان لە داهاتوویه‌کی نزیک هەواڵی دا.

سەید ئەحسەن عەلەوی لە دیمانه‌ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر ئاماژه‌ی بە کۆبوونەوەی ڕۆژی ڕابردووی خۆی لەگەڵ سەرۆکی مانگی سووری وڵات کرد و وتی: لەم کۆبوونەوەدا باسی کێشەکانی پارێزگای کوردستان هاتە ئاراوە و دەسکەوتی ئەرێنیشی بەدواوە بوو.

ناوبراو ڕایگەیاند: ته‌رخان دانی باڵه‌فڕێکی فریاکه‌وتنی ئەمریکی بە مانگی سووری کوردستان لە وەبەرایەتییەکانی  مانگی سووری کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

ناوبراو هەروەها ئاشکرای کرد: بە دوای تەواوکردنی پرۆژەی دروستکردنی شوێنی کۆپتەرەکە کە هەر ئێستا لە بەشێک لە فڕۆکەخانەی سنە لەحاڵی دروستکردندایە، ئەم کۆپتەرە یارمەتیە دەدرێتە دەستی پارێزگای کوردستانەوە.

نوێنەری شارەکانی سنە، دیواندەرە و کامیاران لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە باره‌ی پڕۆژەی دروستکردنی هێلانه‌ی باڵه‌فڕه‌که‌ لە سنە وتی: چۆنکوو هێشتا قۆناغەکانی تەواوکردنی شوێنەکە تەواو نەبووە، ده‌بێ بەرپرسانی دەزگاکان له‌مباره‌وه‌ هاوکاری زۆرتریان هەبێت.

ناوبراو راسیگه‌یاند که‌ پێدانی ئاسانکارییە دەرمانیەکان بۆ هه‌ژاران له‌ پارێزگای کوردستان و پڕکردنی هوماره‌کانی مانگی سووری پارێزگا بۆ یامەتی گەیاندن لە بارودۆخی قەیراناوی لە دیکه‌ی ته‌وه‌ره‌کانی کۆبوونەوە لەگەڵ " دوکتۆر زیایی " سەرۆکی مانگی سووری ئێران بووه.

News Code 4389

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =