هێزی زەوینی ئەرتەشی ئێران له‌ ئاماده‌باشی ته‌واودایه‌

فەرماندەی هێزە زەوینیەکانی ئەرتەش بە ئاماژە بە دۆخی هەستیاری ناوچەکە، وتی: هێزەکانی ئێمە لەو ئه‌په‌ڕی ئامادەباشیدای ڕەزمیدان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپه‌ڕی ئینترنێتی ئەرتەش، ڕێوڕەسمی یەکڕۆژەی " سەری ئەنگوستەکانی فەرماندەکانی ناوچەی ڕۆژاوا " بە بەشداریی فەرماندە و سەرۆکی ئیدارەی عەقیدەتی سیاسی هێزی زەوینی ئەرتەش دووشەممە ۲٨ی پووشپەڕ لە کرماشان بەڕێوە چوو.

ئەمیر سەرتیپ ئەحمەد ڕەزا پووردەستان فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش لە ئەم ڕێوڕەسمەدا بە گرینگ ژماردنی ئەم جۆرە ڕێوڕەسمانە بۆ فەرماندەکان، وتی: هێزی زەوینی ئەرتەش لەوپه‌ڕی ئاماده‌یی ڕەزمیدایە و ئەم ئاماده‌یە دەسکەوتی تێکۆشانی شەوانەڕۆژی ئەندامانی ئەم هێزەیە.

فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش بە وتنی ئەوەی کە ئێستا دۆخی ناوچەکە هەستیارە، ئاشکرای کرد: هێزی زەوینی ئەرتەش ڕووداوەکانی ناوچەکە و هەروەها جموجوڵەکانی دوژمن دەبینێ و لەبەرامبەر هەر جۆرە هەڕه‌شەیێکدا بەرنامەی هەیە، فەرماندەکان ئەبێ ئەزموونی بەنرخیان کە لە ماوەی خزمەتدا بەدەست هێناوە بخه‌نه‌ به‌رده‌ست و گرینگی به‌ په‌روه‌رده‌ بده‌ن و هەر بەو جۆرە هێزی زەوینی ئەرتەش لە لووتکەی ئامادەیی ڕەزمیدا بێ.

News Code 4387

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =