کۆریای باکوور سێ مووشه‌کی تاقی کرده‌وه‌

ئه‌و مووشه‌کانه‌ی که‌ پیۆنگ یانگ ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ له‌ ڕۆژئاوای وڵاتی خۆیه‌وه‌ به‌ره‌و ده‌ریا ته‌قاندیه‌وه‌، پێش ئه‌وه‌ی بێنه‌ خواره‌وه‌ زیاتر له‌ ۶۰۰ کیلۆمه‌تریان پێواوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ بی بی سی، به‌رپرسانی سه‌ربازی کۆریای باشووری و ئه‌مریکا له‌ تاقی کردنه‌وه‌ی سێ مووشه‌ک له‌ ده‌ریای ژاپۆن که‌ ده‌که‌وێته‌ نێوان ژاپۆن و ڕووسیا، هه‌واڵیان دا.

به‌ وته‌ی فه‌رمانده‌یی ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای کۆریای باشووریی، ئه‌م مووشه‌کانه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ له‌ شاری ڕۆژئاوایی "هوانگ ڤۆ"ی کۆریای باکوور به‌ره‌و ده‌ریا ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌ و به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریکایی، دوو مووشه‌ک له‌م سێ مووشه‌که‌ له‌ جۆری "ئیسکاد"ی کورتبڕ بوون و ئه‌وی دیکه‌شیان له‌ جۆری "زۆدۆنگ"ی نێوانبڕ بووه‌.

به‌ پێی قسه‌کانی به‌رپرسانی کۆریای باشووری، مووشه‌که‌ بالستیکییه‌ ته‌قێندراوه‌کان مه‌ودای نێوان ۵۰۰ بۆ ۶۰۰ کیلۆمه‌تریان بڕێوه‌، که‌ به‌ پێی پێواندن و به‌راورد کردن ئه‌م مه‌ودایه‌ بۆ لیدانی به‌نده‌ری بۆسان له‌ باشووری ئه‌م وڵاته‌ شتێکی ته‌واوه‌.

ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی ستراتیژیکی ئه‌مریکا ده‌ڵێت شوێنپێی مووشه‌که‌کانیان گرتووه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ له‌ ڕووی مه‌وداوه‌ بۆ سه‌ر خاکی ئه‌مریکا مه‌ترسی نین.

ئه‌م کاره‌ی ئه‌مڕۆی کۆریای باکوور له‌ حاڵێکدا ئه‌نجام ده‌بێت که‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی پێشوودا کۆریای باشووری و ئه‌مریکا بۆ دابین کردنی سیستمی دژه‌ مووشه‌کی تاد له‌ خاکی کۆریای باشوور به‌ ڕێککه‌وتنی کۆتایی گه‌یشتن.

پیۆنگ یانگ هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه‌ که‌ له‌ ئه‌گه‌ری دابین کردنی سیسته‌می تاد تۆڵه‌ی خۆی ده‌سێنێته‌وه‌.

News Code 4386

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =