عه‌دنان که‌ریم سه‌ردانی فه‌تانه‌ وه‌لیدی کرد

هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد عه‌دنان كه‌ریم كه‌ بۆ به‌ڕێوه‌ بردنی چه‌ند كۆنسێرتێك له‌ كوردستانی ئێرانه‌، سه‌ردانی هونه‌رمه‌ندی كورد، فه‌تانه‌ وه‌لیدی كرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد عه‌دنان كه‌ریم كه‌ بۆ به‌ڕێوه‌ بردنی چه‌ند كۆنسێرتێك له‌ كوردستانی ئێرانه‌، له‌ شاری سنه‌ سه‌ردانی هونه‌رمه‌ندی كورد، فه‌تانه‌ وه‌لیدی كرد.

عه‌دنان كه‌ریم له‌م رۆژانه‌دا، سه‌ردانی هونه‌رمه‌ندی كورد فه‌تانه‌ وه‌لیدی كرد كه‌ به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ ناتوانێت كاری هونه‌ری بكات و پاشان سه‌ردانی مه‌زاری هونه‌رمه‌ندی كورد عه‌باس كه‌مه‌ندی كرد له‌ شاری سنه‌.

عه‌دنان كه‌ریم ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌گه‌ڵ گرووپی مه‌حوی سه‌فه‌ری كوردستانی ئێرانی کردووه‌ و له‌ هه‌فته‌ی پێشوودا له‌ شاری سه‌قز كۆنسێرتی به‌ڕێوه‌ برد و پێشوازییه‌كی یه‌كجار باشی لێكرا.

ئێستا وه‌ک میوان له‌ شاری سنه‌یه‌ و بڕیاره‌ دوای كۆنسێرته‌كه‌ی له‌م شاره‌ و دیدار له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سایه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌ بردنی کۆنسێرت ده‌چێته‌ شاری كرماشان.

کۆنسێرته‌کانی عه‌دنان که‌ریم له‌ سنه‌ له‌ میانی رۆژانی سێ شه‌ممه‌ بۆ پێنج شه‌مه‌، به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. بڕیاریش وایه‌ که‌ دوای کۆنسێرت له‌ شاری مه‌ریوان دوایین كۆنسێرتی گه‌شته‌كه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌ ببات و له‌وێوه‌ بچێته‌وه‌ هه‌رێمی کوردستان.

News Code 4381

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =