ئه‌ردۆغان له‌ هه‌وڵدایه‌ به‌رهه‌ڵستکارانی خۆی سه‌رکوت بکات

سەرۆک کۆماری سووریا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ لیژنەیه‌کی لوبنانی، ئاماژه‌ی دایه‌ دۆخی تورکیا و پاڵپشتیەکانی ئێران و حیزبوڵڵا لە دەوڵەت و خەڵکی سووریا لە شەڕ لەگەڵ تێرۆریزمیشی بەرز نرخاند.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " ئەلئەخبار"، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لەگەڵ لیژنەی " الجبهە العربیە التقدیمیە " بە سەڕۆکایەتی " نجاح واکیم " سەرۆکی بزووتنەوەی " ئەلشەعب "ی لوبنان کۆبووه‌وه‌.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرتە، ناوبراو لە ڕەوتی ئەم کۆبوونه‌وه‌ بە ئاماژە بە پێشڕەوییەکانی ئەرتەش لە شەڕ لەگەڵ تێرۆریستە تەکفیرییەکان، ئاشکرای کرد: ئەوە هێزەکانی بەرخۆدانن کە داهاتووی سووریا درووست دەکەن نەک تکفیریەکان و لاینگرە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکانیان.

بەشار ئەسەد زیادی کرد: ئێمە هیچ کاتێ هێڵێکی سوورمان بۆ خۆمان دانەناوە بۆ شەڕ لەگەڵ تێرۆریزم و لە ڕاوەستان دژی تەکفیرییەکان دەست هەڵناگرین.

ناوبراو لە بەشێکی تر لە وتەکانیدا بە ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی سووریا، عێراق و حیزبوڵڵا ئاماژەی کرد: لەخۆبوردنەکانی ئێران و حیزبوڵڵا لە ڕاوەستان لەپاڵی دەوڵەت و خەڵکی سووریا جێی سپاس و پێزانینە.

سەرۆک کۆماری سووریا هەروەها ئاماژەی بە دوایین گۆرانکارییەکانی پارێزگای " حەڵەب" کرد و وتی: هێزەکانی ئاسایشی سووریا بەم زووانە تەواویی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی حەڵەب کۆنترۆڵی ده‌که‌ن.

بەشار ئەسەد بە وتنی ئەوەی کە تەنیا ڕێگای چوونەدەرەوە لە قەیرانی ئێستا، ڕێگای سیاسیە، وتی: لەم نێوانەدا هەندێ کەس بە ته‌گه‌ره‌نانه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م ڕه‌وته‌که‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن قەیرانی سووری ته‌واو نه‌بێت.

سەرۆک کۆماری سووریا لە قسەکانیدا باسی گۆڕانکارییه‌کانی تورکیا کرد و وتی: هێشتا نادیارە لە تورکیا چ تێپەڕ دەبێ و تەواویی لێکدانەوەکان لەسەر  ئەگەر دانراون. ئاڵبەت دەبێ بە ئەم خاڵە سەرەنج بدرێ کە " ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان" لە بارودۆخی ئێستا بۆ سەرکوت کردنی دژبەرەکانی کەڵک وه‌ردەگرێ.

News Code 4380

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =