ئه‌مریکا پاگه‌نده‌ی پشتیوانی له‌ کوده‌تاکه‌ی تورکیا ڕه‌تده‌کاته‌وه‌

باڵوێزی ئه‌مریکا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ هاوکات له‌گه‌ڵ ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌کانی ئه‌نقه‌ره‌ سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانی ئه‌مریکا له‌ کوده‌تا سه‌رنه‌که‌وتووه‌که‌ی تورکیا، له‌ ئاماده‌یی واشنتۆن بۆ گفتوگۆ له‌ سه‌ر گوله‌ن هه‌واڵی دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی ده‌یلی سه‌باح، جان باس، باڵوێزی ئه‌مریکا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ هاوکات له‌گه‌ڵ ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌کانی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانی ئه‌مریکا له‌ کوده‌تاکه‌ی ئه‌م وڵاته‌، وتی: ئه‌مریکا ئاماده‌یه‌ تاکوو سه‌باره‌ت به‌ که‌یسی فه‌تحوڵا گوله‌ن به‌ وردی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورکیا گفتوگۆ بکات.

باڵوێزی ئه‌مریکا له‌ تورکیا وتی: ڕاپۆرتی بڕێک له‌ مێدیاکان و قسه‌ی چه‌ند به‌رپرسێکی تورکیا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ ئه‌مریکا ده‌ستی له‌م کوده‌تایه‌دا بووه‌ به‌ ته‌واوی دووره‌ له‌ راستی و ئه‌م قسه‌ و باسانه‌ زه‌بر له‌ په‌یوه‌ندی دێرینی ئه‌م دوو وڵاته‌ ده‌دات.

جان باس له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا بڵاو بووه‌ته‌وه‌، ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌مریکا داوا ده‌کات که‌ پڕۆسه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌م کوده‌تایه‌ به‌ هاوکاری تورکیا ئه‌نجام ببێت و به‌ پێی یاسا و له‌ ئه‌گه‌ری سه‌ڵماندنی پشتیوانی گوله‌ن له‌م کوده‌تایه‌، ئه‌م که‌سایه‌تییه‌ ڕاده‌ستی تورکیا ده‌کرێته‌وه‌.

له‌ به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه‌: من وه‌ک باڵویزی ئه‌مریکا له‌ تورکیا ئه‌و قسه‌ و هه‌واڵانه‌ که‌ نیشانی ده‌دات ئه‌مریکا هه‌وڵی داوه‌ تاکوو ئاسایشی تورکیا به‌ره‌و لاوازی بڕوات و به‌ری گرتووه‌ به‌م وڵاته‌ که‌ نه‌بێته‌ وڵاتێکی به‌‌هێزی جیهانی ڕه‌ت ده‌که‌مه‌وه‌. 

په‌یوه‌ندی باشی نێوان ئێمه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوودا به‌ ڕوونی نیشانی ده‌دات که‌ ئه‌مریکا به‌رده‌وام له‌ دوای سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌ تورکیا بووه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی په‌ره‌ سه‌ندن و باڵا کردنی تورکیا له‌ ناوچه‌که‌دا.

News Code 4379

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =