زیاتر لە 3 ملیۆن کەس سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستانیان کردووە

بەرپرسی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری کوردستان وتی: لە ڕێکەوتی 26 ی ڕەشەممەی 1400 تا 31 ی خەرمانانی ئەمساڵ، سێ ملیۆن و 863 هەزار و 992 کەس سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگایان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان ڕایگەیاند: شوێنە مێژوویی، سروشتی، ئایینی، گەشتیاری، پیشەی دەستیو  فەرهەنگییەکان بە ڕیزەوە، زیاترین ئاماری سەردانی گەشتیارانی لە ئەو ماوەیەدا بە خۆ تەرخان کردووە.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو ماوەیەدا 926 هەزار و 565 گەشتیار و موسافر لە ناوەندە نهیشتەجێیە فەرمی و خاوەن مۆلەتەکانی پارێزگا نیشتەجێ بوون.

گەوێڵیان ڕایگەیاند: زیاترین مانەوەکان لە دامەزراوە گەشتیارییەکانی پارێزگا بە ڕیزەوە لە هۆتێل، میوانخانە، ناوەندە گەشتیارییەکان، هۆتێل ئاپارتمانەکان، کۆماڵە گەشتیارییەکان و ... بووە و هەروەها لە ئەو ماوەیەدا، ناوەندە نیشتەجێیە کاتییەکان وەکوو، قوتابخانەکانی وەزارەتی پەروەردە، میوانخانەی ئیدارەکان و کەمپە کاتییەکان زیاترین نیشتەجێ بوونیان تێدا هەبووە.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو ماوەیەدا هەزار و 371 حاڵەتی سەردان و چاوەدێری لە ناوەندە نیشتەجێیەکان ئەنجام دراوە.

News Code 43770

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha