شوێن پێی تێرۆر لە داڵاهۆ/ تەکفیرییەکان لە هەوڵی کاری تێکدەرانە لە ئێرانن

جێگری ئاسایشی ئینتزامیی وەزیری ناوخۆ وتی: شوێن پێ لە رووداوی تێرۆریستی داڵاهۆ بە دەست هاتووە کە بەم زووانە بۆ ڕای گشتی بڵاودەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن زوڵفەقاری لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سیاسی ئیدارەکانی پارێزگاری سەرتاسەری وڵات لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، وتی: ڕووداوەکانی تورکیا و ئەرمەنستان هیچ جۆرە هەڕەشە و زیانێکیان بۆ سەر وڵات نەبووە.

جێگری ئاسایشی ئینتزامیی وەزیری وڵات سەبارەت بە تێرۆری فەرماندار و نوێنەری داڵاهۆش وتی: تا ئێستا کەسێک دەسبەسەر نەکراوە بەڵام هەنگاوی تایبەتی بۆ هەڵگیراوە.

 وتیشی: گرووپە تەکفیرییەکان بە دوای کاری تێکدەرانە لە ناوخۆی وڵاتن بەڵام توانایی هەواڵگریی هێزەکانی ئاسایش، ئینتزامی و ئیتلاعاتی ئێمە بووەتە هۆی ئەوەی کە تەواوی پیلانەکانی ئەوان پووچەڵ بێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: بۆ وێنە لە شەوی هەینی کۆتایی مانگی پیرۆزی رەمەزان کەسانێک ئەیانەویست لە ڕۆژی قودسدا کارێکی تێکدەرانە ئەنجام بدەن کە ئەم هەواڵەمان بیست و دوابەدوای کۆزوونەوەی تایبەتمان بەڕێوەبرد.

زوڵفەقاری زیادی کرد: ئەم کەسانە پێش لە ئەوەی کە لە پارێزگا سنوورییەکانەوە بجووڵێن، دەسبەسەر کران. یەک کەس لەلایەن ناجا و کەسێکی دیکەش لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.

ڕاشیگەیاند کە بزووتنەوە تەکفیرییەکان لە ئاستێکدا نین کە بتوانن سنوورەکانی وڵات بخەنە مەترسیەوە.بەو پێیە بە دوای ئەوەوەن کە کەسگەلێ فریو بدەن و بیانخەنە ژێرکاریگەری خۆیانەوە.

ناوبراو سەبارەت بە جموجووڵەکانی ئەم دواییانە لە ڕۆژاوای وڵاتیش وتی: چەکدارانی هەندێ لە گرووپەکان کە تەنیا کاری سیاسیان دەکرد و بە پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە لەگەڵیاندا بە دوای کاری سەربازیەوە بوون و چەکیان گرتە دەستەوە و لە ژێر کاریگەریی دەزگا هەواڵگرییە بیانیەکان و بەڵێنی پاڵپشتی کە پێیان درابوو، جموجووڵگەلێکیان هەبوو، بەڵام بڕیارگەی ئۆپراسیۆنی حەمزە لە باکووری ڕۆژاوای وڵات دەسبەجێ چوونە  نێوەوە و بە ئۆپراسیۆنەکانی خۆیان ڕێژەیێکی بەرچاوی لە ئەم کەسانە کوشت.

News Code 4377

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =