کۆمەڵێک لە ئەنجامدەرانی سەرەکی کودەتا هەڵاتوون

بەرپرسێکی باڵای تورکیا ڕایگەیاند ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵای ئەرتەشی ئەم وڵاتە کە لە کودەتای ئەم دواییانەدا دەوریان هەبوو، بۆ دەرەوەی تورکیا هەڵاتوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " ئەلمەنار "، ئەم بەرپرسە باڵایە زیادی کرد: هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەردەوامن لە پێوشوێنگری و بەدواداچوون بۆ سەربازەکانی بەشداربوو لە کودەتا لە شارە جیاوازەکانی ئەم وڵاتە، تا دەسبەسەریان بکەن و چەکەکانیان زەوت بکەن.

لە هەمان حاڵدا هەواڵەکان دەریدەخەن کە لە درێژەی دەسبەسەرەکاندا ۱۲ بەرپرسی باڵای سەربازی تریش دەسبەسەر کراون.

هەندێ لە سەرچاوەکانی هەواڵیش ڕایانگەیاند کەسە دەسبەسەرکراوەکان بە تۆمەتی هەوڵ دان بۆ کودەتای سەربازی و لەناوبردنی" ڕەجەب تەییب ئەردۆغان" ڕەوانەی دادگای ئەستەنبۆڵ کران.

لەم بارەوە هەواڵدەریی " ئەنادۆڵۆ " هەواڵی دابوو کە فەرماندەی بنکەی پێنجەمی هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا لە شاری " مەرزیفۆن " لە پارێزگای " ئەماسیا " دەستگیر کراوە.

News Code 4375

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =