ئاسایش و هێزی ئێران لە گرەوی بەرخۆدانی گەل و لە خۆبردوویی  شەهیدانە

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد: ئاسایش و هێزی کۆماری ئیسلامی ئێران دەینداری بەرخۆدانی گەلی ئێران و لەخۆبوردووییەکانی شەهیدانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەئیسی شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەل بنەماڵەی شەهیدی بەرەڤانی ئاسایش، سەلمان میرئەحمەدی وتی: گرینگترین سەرمایەی ئێرانی ئیسلامی، پیاوان و ژنانێک لە ڕەگەزی شەهید میرئەحمەدین کە لە قۆناغی جیاوا، لە بەرانبەر مەترسییە جیاوازەکان خۆیان دەکەنە قەڵغان تا خەسار لە وڵات و گەڵ نەدرێت.

ناوبراو ئاسایش و هێزی کۆماری ئیسلامی ئێران دەینداری بەرخۆدانی گەلی ئێران و لەخۆبوردووییەکانی شەهیدان وەسف کرد و لەسەر هەوڵی هەمووان بۆ بەرگری لە ئەو سەرمایە نەتەوەییە جەختی کرد.

ڕەئیسی بە جەخت لەسەر زەروورەتی شوێنگیری جیدی ڕووداوی تاڵی شەهادەتی شەهید میرئەحمەدی، لە هەوڵی جیدی هەموو دامودەزگاکان بۆ تۆڵە کردنەوە لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەو جەنایەتە و داڕێژەرانی پیلانەکانی ئەم دواییە لە دژی ئێران هەواڵی دا.

News Code 43733

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha