کوردستان یه‌که‌مایه‌تی نمایش دانی فیلمی سینه‌ماییه‌

جێگری وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی و سه‌رۆکی ڕێکخراوی کار و باری سینه‌مایی ئێران وتی: ده‌فرایه‌تی ساڵانه‌ی نمایش دانی فیلم له‌ ڕابردوودا ۴۰ بۆ ۵۰ فیلم بوو که‌ ئێسته‌ به‌ زیاتر له‌ ۱۰۰ فیلم له‌ ساڵدا گه‌یشتووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حوجه‌توڵا ئه‌یوبی، ئێواره‌ی یه‌کشه‌مه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی سینه‌ماکارانی پارێزگای کوردستان له‌ سنه‌ وتی: زۆر وڵات هه‌یه‌ که‌ به‌ ده‌یان ملیۆن پاره‌ی بۆ گه‌شه‌ دان به‌ سینه‌مای وڵاته‌که‌ی خه‌رج کردووه‌، به‌ڵام ئه‌نجامی باشی نه‌بووه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر به‌ پاره‌ و یه‌ک شه‌وه‌ درووست نابێت.

ئه‌و به‌ ئاماژه‌ به‌م بابه‌ته‌ که‌ ئێران که‌لتور و ژیارێکی کۆنی هه‌یه‌، وتی: له‌ وڵاتێکدا که‌ شێعر و ئه‌ده‌ب و مۆسیقا و خۆشنووسی به‌شێکه‌ له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک، ڕوونه‌ که‌ سینه‌ماش به‌ ئاسانی گه‌شه‌ ده‌کات. یه‌کێک له‌ ڕه‌هه‌نده‌کانی هێز و ده‌سه‌ڵاتی ئێران له‌ جیهاندا بوونی ئه‌و چینه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ره‌ که‌ وڵاته‌که‌مان به‌ باشی به‌ جیهان ده‌ناسێنن.

ئه‌یوبی جه‌ختی کرد: ئێمه‌ له‌م چه‌ند ساڵه‌دا دیسان گه‌شه‌ی سینه‌مایی زۆر باشمان کردووه‌ و ده‌فرایه‌تی ساڵانه‌ی نمایش دانی فیلم له‌ ڕابردوودا ۴۰ بۆ ۵۰ فیلم بوو که‌ ئێسته‌ به‌ زیاتر له‌ ۱۰۰ فیلم له‌ ساڵدا گه‌یشتووه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: له‌ دوای ئه‌وه‌ین به‌ زوویی تۆڕی بڵاوکردنه‌وه‌ی (vod) ڕێبخه‌ین و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ڕووی ئابووریه‌وه قازانجێکی باش به‌ سینه‌ماکاره‌کانی ئێران بگات.

ئه‌م به‌رپرسه‌ سینه‌ماییەی ئێران وتی: من هه‌ر لێره‌وه‌ به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌م که‌ پارێزگای کوردستانیش ئاسانکاری و بودجه‌ی باشی به‌ ده‌ست بگات و ئاسته‌نگه‌کانی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مایی لاوانی کوردستان که‌م بکرێنه‌وه‌.

ئه‌یوبی زیادی کرد: کوردستان یه‌کێکه‌ له‌و پارێزگایانه‌ی که‌ گه‌ڵاڵه‌ی سینه‌مایی گه‌ڕۆکی تێدا جیبه‌جێ ده‌کرێت که‌ هیوادارین کاریگه‌ری باشی هه‌بێت.

ئه‌و داوای له‌ به‌رپرسانی پارێزگاکه‌ کرد که‌ فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر به‌ شتێکی لۆکس و زینه‌تی له‌ قه‌ڵه‌م نده‌ن و بایه‌خی تایبه‌تی پێبده‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ درێژه‌ی ئه‌م کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌دا سینه‌ماکارانی کورد پرسیار و گله‌ییه‌کانی خۆیان ئاڕاسته‌ی ئه‌م برپرسه‌ ئێرانییه‌ کرد.

News Code 4373

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =