مەترسیی کودەتا لە تورکیا هێشتا بەردەوامە

وەزیری بەرگری تورکیا لە وتەدانێکدا لە بەردەوامیی مەترسی کوودەتا لە وڵاتەکەی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " ئەلحەدەس "، فەکری ئیشیک  وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند: کودەتا لە ناو چوو بەڵام مەترسیەکەی هێشتا بوونی هەیە.

وتیشی: سەرەنجی قسەکانی سەرۆک کۆمار بدەن و تا کاتێ کە پێتانی نەوتووە نەگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانتان و لە شەقامەکان و شوێنەکانتاندا بمێننەوە.

فەکری ئیشیک وتی: تێکۆشان بۆ کودەتای ئەم دواییانە لە تورکیا بێ وێنە بووە و بە پێکان و بە ئامانج کردنی خەڵک لەلایەن کوودەتاچیەکانەوە کارێک بوو کە تەنانەت داگیرکەرەکانی تورکیاش ئاوەها کارێکیان نەکردبوو.

جێی باسە کە تورکیا شەوی هەینی لەگەڵ کودەتایێک تووش بوو کە لانیکەم ۲٦۵ کەس کوژراو و زیاتر لەهەزار برینداری لێکەوتەوە.

News Code 4372

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =