له‌ تورکیا به‌ زوویی کوده‌تاییه‌کی دیکه‌ ڕوو ده‌دات

ڕۆژنامه‌یه‌کی بریتانی له‌ ڕاپۆرتێک له‌ ئه‌گه‌ری ڕوودانی کوده‌تایه‌کی نوێ له‌ داهاتوویه‌کی نزیک له‌ تورکیا هه‌واڵی دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنتی چاپی بریتانیا له‌ ڕاپۆرتێکدا نووسی: تورکیا به‌ زوویی کوده‌تایه‌کی نوێی دیکه‌ به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت و ئه‌مجاره‌یان ئه‌م کوده‌تا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت.

له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌: ئه‌ردۆغان به‌شێک له‌و شته‌ی که‌ ئه‌نجامی دا به‌ ده‌ستی هێنا، به‌ڵام سوپای ئه‌م وڵاته‌ هه‌رگیز مل که‌جی ئه‌و نابێت. ئه‌ردۆغان بۆ بوژانه‌وه‌ی ئیمپڕاتۆری عوسمانی هه‌وڵ ده‌دات و وڵاتانی دراوسێی خۆی کرده‌ دوژمن.

له‌ درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه‌: ئه‌ردۆغان دێر یان زوو له‌ کاریگه‌ری هه‌ڵه‌ی کاره‌کانی خۆی تێده‌گات و ئه‌م وڵاته‌ ده‌چێته‌وه‌ ژێر فه‌رمانی ئه‌مریکا و هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ناردنی چه‌ک بۆ تیرۆریسته‌کان له‌ تورکیا و درێژه به‌ ڕێچکه‌ی ده‌وڵه‌ته‌ شکست خواردووه‌که‌ی خۆی ده‌دات.

ئه‌م ڕۆژنامه‌ نووسی: به‌رپرسیاریه‌تی ڕوودانی ئه‌م کوده‌تا سه‌ربازییه‌ له‌ تورکیا ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆی ئه‌ردۆغان چونکوو ئه‌و دوای گۆڕان کاری له‌ یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکیا ده‌بووه‌ دیکتاتۆڕێک.

له‌م ڕاپۆرته‌دا پێش بینی کراوه‌ که‌ ئه‌ردۆغان دوابه‌دوای شکست خواردنی کوده‌تاکه‌، محاکمه‌ کردنی نایاسایی، دستگیر کردنی مێدیاکاران و داخستنی ڕۆژنامه‌ و ئاژانسه‌کان به‌ کۆمه‌ڵ ده‌ست پێ بکات.

News Code 4371

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =