ده‌ستڕێژی گوله‌ له‌ شاری ئه‌لماتی قه‌زاقستان

که‌میک پێش ئێستا پایته‌ختی وڵاتی قه‌زاقستان ده‌ستڕێژی گوله‌ و ته‌قه‌کردنی به‌خۆوه‌ بینی که‌ ئیستاش هه‌ر به‌رده‌وامه‌.

 به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، شایه‌تحاڵان له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز وتیان: له‌ نێزیکی ناوه‌ندی پۆلیسی شاری ئالماتی پایته‌ختی قه‌زاقستان ده‌نگی ته‌قه‌ ده‌بیسرێت.

 سه‌رجاوه‌ ئاگاداره‌کان وتوویانه‌ که‌ پیاوێکی چه‌کدار به‌ تیربار ته‌قه‌ی له‌ بنکه‌ی پۆلیس کردووه‌ و لانی که‌م دوو که‌س کوژراون.

 پۆلیس و هێزه‌کانی فریاکه‌وتن ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌که‌ کراون.

News Code 4370

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =