وه‌جبه‌یه‌کی که‌ل و په‌لی قاچاخ له‌ سه‌وڵاوا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

سه‌رۆکی پۆلیسی ناوخۆی پارێزگای کوردستان له‌ دۆزینه‌وه‌ی بارێکی قاچاخ له‌ هه‌نبانه‌یه‌ک له‌ سه‌وڵاوا هه‌واڵی دا.

جه‌ماڵ سیمانی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری مێهر وتی: هێزی پۆلیسی پاڕیزگای کوردستان ده‌ستیان به‌سه‌ر وه‌جبه‌یه‌کی که‌ل و په‌لی قاچاخ به‌ بایه‌خی یه‌ک ملیار و ۵۰۰ ملیۆن ڕیاڵ له‌ شاری سه‌وڵاوا گرت.

ئه‌و وتی: دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به‌ هه‌ناردنی که‌ل و په‌لی قاچاخ له‌ گوندی سوره‌ تووی شاری سه‌وڵاوا له‌ لایه‌ن قاچاخچییه‌کانه‌وه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشت، پۆلیس به‌ خێرایی به‌دوادا چوونی بۆ ئه‌م کاره‌ کرد و دواجار ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت.

سه‌رۆکی پۆلیسی پارێزگای کوردستان زیادی کرد: دوای هاوئاهه‌نگی پێویست، تیمه‌کانی پۆلیس و ئیداره‌ی به‌رنگار بوونه‌وه‌ی که‌ل و په‌لی قاچاخ، به‌ هاوکاری ئیداره‌ی ئیتلاعاتی پارێزگاکه‌، تیمێکی باشیان ڕه‌وانه‌ی ئه‌م گونده‌ کرد که‌ دواجار به‌م هۆیه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێکی زۆر که‌ل و په‌لی قاچاخدا گیرا.

ئه‌و زیادی کرد: که‌ل و په‌له‌ دۆزراوه‌کان له‌م باره‌ قاچاخه‌دا زیاتر چای و سیگار و جل و به‌رگ و کیف و که‌وش بوون که‌ نزیک به‌ ۱۵۰ ملیۆن تمه‌ن بایه‌خییان هه‌یه‌.

سه‌رۆکی پۆلیسی کوردستان جه‌ختی کرد: له‌مباره‌وه‌ کاره‌ سه‌ره‌تاییه‌کان بۆ به‌دوادا چوونی یاسایی ئه‌نجام بووه‌ و دوای ته‌واو کردنی زانیارییه‌کان ڕاده‌ستی به‌رپرسانی دادگای پارێزگاکه‌ ده‌کرێت.

له‌ میانه‌ی یه‌ک مانگی داهاتوودا ده‌ست به‌ سه‌ر چه‌ندین باره‌ قاچاخ له‌ شاره‌ سنوورییه‌کانی پارێزگای کوردستان گیراوه‌.

قاچاخی که‌ل و په‌ل یه‌کێک له‌ کێشه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ئێرانه‌ و سه‌ره‌ڕای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توندی به‌رپرسانی ئێرانی، تاکوو ئێسته‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ ئابووری ئێران ئازار ده‌دات.

News Code 4369

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =