هێرشی درۆن بۆسەر پارێزگای سلێمانی/ کوژراو و بریندار هەیە

کەمێک پێش ئێستا درۆنێک لەسەر پردی شێخەڵ مارێنی نزیک ناحیەی زەلان له‌قه‌زاى شارباژێرى سنورى پارێزگاى سلێمانى لەئۆتۆمبێلکى داو به‌وته‌ى قائیمقامى شارباژێریش، کوژراوو بریندار ھەیە.

بە پێی راپۆرتی ئاژلنسی هەواڵی مێهر، شاهۆ عوسمان قائیمقامی شارباژێر له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، کەمێک پێش ئێستا درۆنێک لەئۆتۆمبێلکى داوه‌ لەسەر پردی شێخەڵ مارێنی نزیک ناحیەی زەلان له‌شارباژێر.

قائیمقامى شارباژێر، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى درۆنه‌كه‌ لێیداوه‌ ژماره‌یه‌ك چەکداری پارتى ژیانى ئازاد (پژاك)ى تێدا بوه‌.

ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌گه‌رچى تائێستا به‌وردى ژماره‌ى قوربانیه‌كان نه‌زانراوه‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ى زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان به‌دڵنیاییه‌وه‌ كوژراوو بریندار هه‌یه‌، چونكه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك چەکدار بونیان هه‌بوه‌".

News Code 43676

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha