شۆڕشییه‌کانی ئه‌رمه‌نستان دەستبەسەر کران

هێزە ئەمنییەکانی ئەرمەنستان تەواویی شۆڕشییه‌کان که‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر بنکەی پۆلیسی ئیرەواندا گرتبوو ده‌ستگیر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " دەنگی ئەمریکا "، پۆلیسی ئەرمەنستان لە دەسبەسەرکردنی هێرشکەرەکان بە بنکەی پۆلیس لە ئەم وڵاتە هەواڵی دا.

هێزە ئەمنییەکانی ئەرمەنستان، سەرلەبەیانی دوێنێ لە هێرشی گرووپێک لە پیاوانی چەکدار بۆ سەر بنکەیێکی ناوه‌ندی پۆلیس لە ئیرەوان و بە بارمتەگرتنی چەند پۆلیسی ئەم بنکەیە هەواڵی دابوو.

دەگوترێ لە ئەم پێکدادانەدا پۆلیسێک کوژراوە و دوو پۆلیسی تریش بریندار بوونە.

بەرپرسانی ئاسایشی ئەرمەنستان، ڕێژەی کەسە چەکدارەکانی ۲۰ کەس و هەروەها ڕێژەی پۆلیسە بەبارمتەگیراوی ٨ کەس ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئامانجی ئەم گرووپە، ئازادیی " ژیرار سەفیلین " ڕێبەری بەندکراوی خۆیان لە بەندیخانە بووە.

 ناوبراو مانگی ڕابردوو بە تۆمەتی تێکۆشان بۆ رووخاندنی دەوڵەت دسه‌تگیر کراوه‌.

News Code 4367

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =