داخوازی ئه‌ردۆغان له‌ خه‌ڵک بۆ مانه‌وه‌ له‌ شه‌قامه‌کان

ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا داوای له‌ خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ کرد که‌ بۆ له‌بار بردنی هه‌وڵه‌کانی کوده‌تا له‌ تورکیا له‌ شه‌قامه‌کاندا بمێننه‌وه‌ و درێژه‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خۆیان بده‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ داوای له‌ خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ کرد به‌ مه‌به‌ستی به‌رنگار بوونه‌وه‌ی هه‌وڵی کوده‌تاچییه‌کان درێژه‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌کان و ئاماده‌یی خۆیان له‌ شه‌قامه‌کان تاکوو کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بده‌ن.

ئه‌ردۆغان وتی: ئه‌م هه‌فه‌ته‌یه‌ بۆ ئێمه‌ یه‌کجار گرنگه‌. ئێمه‌ شه‌قامه‌کان چۆڵ ناکه‌ین. ئێوه‌ له‌ ناو ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ردا بمێننه‌وه‌ و به‌ ته‌واوی درێژه‌ به‌ ڕێگه‌ی خۆتان بده‌ن.

ئه‌و زیادی کرد: خه‌ڵکی ئێمه‌ ته‌نیا به‌ داواکارییه‌ک له‌ شه‌قامه‌کان و گۆڕه‌پانه‌کاندا مانه‌وه‌ و هه‌وڵی کوده‌تایان پووچه‌ڵ کرده‌وه‌.

ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها ده‌ستگیری و زیندانی کردنی ئه‌ندامانی ده‌زگای دادی سه‌رتانسه‌ری تورکیای به‌ ته‌واو نه‌زانی و وتی که‌ ده‌بێت که‌سانی زیاتر ده‌ستگیر بکرێن.

ئه‌و هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که‌ پۆلیس توانیویه‌تی بنکه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی قونیه‌ کۆنترۆڵ بکاته‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ گرووپێک له‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی تورکیا به‌ ڕێبه‌ری بڕێک له‌ فه‌رمانده‌کانی سوپا هه‌وڵی ئه‌نجام دانی کوده‌تایان له‌ دژی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته‌ دا، که‌ به‌ هۆی ڕژانی خه‌ڵک بۆ سه‌ر شه‌قامه‌کان ئه‌م هه‌وڵه‌ پووچه‌ل کرایه‌وه‌.

News Code 4363

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =