عه‌ره‌بستان به‌رپرسی سه‌ربازی تورکیای له‌ کوه‌یت ده‌ستگیر کرد

عه‌ره‌بستانی سعوودی به‌رپرسی سه‌ربازی باڵوێزخانه‌ی تورکیای له‌ کوه‌یت له‌ سه‌ر داوای ده‌وڵه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ ده‌ستگیر کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، عه‌ره‌بستانی سعوودی ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ به‌رپرسی سه‌ربازی تورکیای له‌ کوه‌یت له‌ سه‌ر داوای ئه‌نقه‌ره‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌لده‌مام ده‌ستگیر کرد.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی دیپلۆماتیک ڕایگه‌یاند که‌ میکائیل گولۆ، به‌رپرسی سه‌ربازی باڵوێزخانه‌ی تورکیا له‌ کوه‌یت له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌لده‌مام عه‌ره‌بستان ده‌ستگیر کراوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م که‌سه‌ به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌لده‌مام ده‌ڕۆیشت تاکوو دواتر به‌ره‌و ئه‌ورووپا هه‌ڵێت، به‌ڵام به‌رپرسانی ئاسایشی ئه‌م فڕۆکه‌خانه‌یه‌ ده‌ستگیری ده‌که‌ن.

هه‌روه‌ها موراد تامیر، باڵوێزی تورکیا له‌ کوه‌یت جه‌ختی کرد که‌ میکائیل گولۆ ئێستا له‌ کویته‌.

کاناڵی خه‌به‌ر تورک پێشتر ڕایگه‌یاند بوو که‌ به‌رپرسی سه‌ربازی تورکیا له‌ کوه‌یت ده‌ستی له‌م کوده‌تایه‌دا بووه‌.

سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، پاشای عه‌ره‌بستانیش له‌ گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌ به‌ ته‌واوی له‌ پشتی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان ده‌وێستێت.

به‌ دوای کوده‌تا شکست خواردووه‌که‌ی شه‌وی شه‌مه‌ له‌ تورکیا، هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ حاڵی ناسینه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ له‌م کاره‌دا ده‌ستیان بووه‌ و نزیک به‌ ۶ هه‌زار که‌س تاکوو ئێستا ده‌ستگیر کراون.

به‌ پێی دوایین ئاماره‌کان، له‌ دوای ئه‌م کودتاوه‌ زیاتر له‌ ۲۹۰ که‌س کوژراون و زیاتر له‌ ۱۴۰۰ که‌سیش بریندار بوون.

News Code 4361

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =