بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاپۆرتێکی تویتەریی لە دیدارەکانی خۆیی لە نیۆیۆرک بڵاو کردەوە.
ناوبراو نووسی: ئەمڕۆ لە نیۆیۆرک لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی کوەیت، ئیمارات، ئێریترە، ئەرمینیا، ئۆگاندا، سریلانکا، نیکاراگوئە، ڤێنزۆئێلا و عێراق دیدار و گفتوگۆم هەبوو.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی جەختی کرد: جگە لە لێدوان لە کۆبوونەوەی وڵاتە بێ بەڵێنەکان وەڵامی پرسیارەکانی نیۆیۆرک تایمزم دایەوە. ڕێککەوتن دەکرێت بەڵام ئەگەر ئەمریکا ڕاستییەکان ببینێت و بڕیار بدات.
بۆچوونی ئێوە