گەشتە ئاسمانییه‌کانی ئێران و تورکیا دەستیان پێکردەوە

بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی رێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران ڕایگەیاند: گەشتە ئاسمانییه‌کانی نیوان ئێران و تورکیا دەستیان پێکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەزا جەعفەرزادە بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی: گەشتەکانی کۆمپانیا ناوخۆییەکان و کۆمپانیا فڕۆکەوانیەکانی تورکیا لە ئەمڕۆوە دەستیانپێکردەوە.

ناوبراو وتی: دوابەدوای ڕوودانی کوودەتای سه‌قه‌ت لە تورکیا بە داخستنی فڕۆکەخانەکانی ئەم وڵاتە گەشتەکانیش ڕاوەستابوون، لە ئەمڕووە بەپێی هەلی ڕەخساو بۆ ئەنجامی گەشت، کۆمپانیا ناوخۆیی و تورکیاییەکان دەتوانن گەشتە له‌پێش پلانڕێژی بۆ کراوه‌کانیان ئەنجام بدەن.

جەعفەرزادە وێڕای هۆشداریی بە پێوەندیە گشتییەکانی کۆمپانیا فڕۆکەوانیەکان بۆ ڕاگەیاندن بە موسافرەکانی خۆیان، داوای لە موسافرەکانیش کرد کە زانیاریی زۆرتر لە کاتی فڕین و کاتی ڕۆیشتن بۆ فڕۆکەخانە لە ئەیرلاینەکانی پێوەندیدار وەربگرن.

News Code 4359

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =