کوردی ئێران هێمای سه‌ربه‌رزی و شانازی نه‌ته‌وه‌یی

کوردی ئێران سه‌ره‌ڕای که‌م و کۆڕییه‌کان دژی دابه‌شکاری، ئاڵۆزی و ده‌مارگرژین و سه‌رچاوه‌ی ئه‌م کارانه‌ به‌ لایه‌نه‌ چه‌کداره‌کان ده‌زانن.

ئاژانسی مێهر، به‌شی سیاسه‌ت: له‌ میانه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوودا لایه‌نه‌ چه‌کدار و دابه‌ش کاره‌کانی وه‌ک په‌ژاک و دیموکڕات به‌ ئامانجی کاری ئاژاوه‌گێڕی و پڕۆپاگه‌نده‌یی له‌ که‌مپه‌کانی خۆیان له‌ باکووری عێراقه‌وه‌ هاتنه‌ نێو ناوچه‌ سنوورییه‌کانی ئێران که‌ له‌ لایه‌ن دانیشتوانی شاره‌کانی شنۆ، سه‌رده‌شت، سه‌وڵا و مه‌هاباد ناسێندران و له‌ کۆتاییدا له‌م شه‌ڕ و پێکدادانه‌دا ۲۸ که‌س له‌ ئه‌ندامانی ئه‌م دوو گرووپه‌ چه‌کداره‌ له‌ لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه‌ کوژران.

گه‌ر به‌ ڕووداوه‌کاندا بچینه‌وه‌ چه‌ند خاڵێکی گرنگ ده‌توانین ده‌ست بژێر بکه‌ین. کاناڵی بی بی سی سه‌ر به‌ پاشایه‌تی بریتانیا، له‌ میانی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی وه‌ک گفتوگۆ و ڕاپۆرت و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها له‌ به‌رنامه‌ی تایبه‌تی "نۆبه‌ی ئێوه‌-نوبت شما" ئاوڕی له‌م بابه‌ته‌ دایه‌وه‌ و هه‌وڵی دا تاکوو به‌ قسه‌ کردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی گرووپه‌ چه‌کدار و دابه‌ش کاره‌کان و به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ ته‌کنیکه‌ ده‌روونییه‌کان ڕای خه‌ڵکی کوردی ئێران بۆ ئه‌م کارانه‌ ڕابکێشێت، به‌ڵام هۆشیاری کوردی ئێران که‌ سنووره‌کانیان پاراستووه‌، ئه‌مجاره‌شیان ئه‌م پیلانه‌ی بی بی سی پووچه‌ڵ کرده‌وه‌.

هه‌روه‌ها گرووهه‌کی مونافقی موجاهیدنی خه‌لق و گرووپی توندڕه‌وی جه‌یشول عه‌دڵ (ڕیگی) له‌ بلوچستانی پاکستان له‌ ڕێگه‌ی ئینترنته‌وه‌ پشتیوانی خۆیان له‌م دۆخه‌ ده‌ربڕی.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو کۆمه‌ڵێک له‌ چالاکانی سیاسی و فه‌رهه‌نگی کورد به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک به‌ ئاماژه‌ دان به‌ شه‌ڕه‌کانی ئه‌م دواییه‌ له‌ ڕۆژئاوای ئێران، هه‌ر جۆره‌ هه‌وڵێک بۆ په‌ره‌دان به‌ ناسه‌قامگیری و تێکدانی ئاسایش و ڕێکاری چه‌کداریان له‌ لایه‌ن هه‌ر گرووپێکه‌وه‌ که‌ ببێت له‌ ڕۆژئاوای ئێران ئیدانه‌ کرد. له‌ ده‌قی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا که‌ بێجگه‌ له‌ ئاژانسه‌ ناخۆییه‌کان له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیشدا بڵاو کرایه‌وه‌، ڕوو له‌ خه‌ڵکی ئێران و خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان هاتووه‌: له‌ میانی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو شه‌ڕی سه‌ربازی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ڕۆژئاوای وڵات ڕوویدا، ئه‌مه‌ جارێکی دیکه‌ بیره‌وه‌ری تاڵی شه‌ڕ و براکوژی له‌م ناوچه‌دا زیندوو کرده‌وه‌، بێ گومان کوردستانی ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ هه‌ر کاتێکی دیکه‌ پێویستی به‌ ئاسایش و سه‌قامگیری و ڕۆحی برایه‌تییه‌، چون ڕێچکه‌ی گه‌شه‌ سه‌ندن و ئاوه‌دانی به‌ بێ ئاسایش و هاودڵی و به‌رایه‌تی مومکین نییه‌.

له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌: ئێمه‌ وه‌ک هه‌ڵسووڕاوی سیاسی و فه‌رهه‌نگی کورد هاوکات له‌گه‌ڵ ئیدانه‌ کردنی هه‌ر جۆره‌ هه‌وڵێک بۆ په‌ره‌دان به‌ ناسه‌قامگیری و تێکدانی باری ئاسایش، هه‌ر جۆره‌ ڕێکارێکی سه‌ربازی له‌ ڕۆژئاوای ئێران له‌ لایه‌ن هه‌ر حزب و بزوتنه‌وه‌یه‌که‌وه‌ بێت ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نین که‌ ئاماده‌ بوونی چه‌کداری ئه‌م گرووپانه‌ بێجگه‌ له‌ ئاڵۆزکردنی باری ئاسیشی ناوچه‌که‌ و کاریگه‌ری نه‌رێنی و ڕووخێنه‌ر له‌سه‌ر گه‌شه‌ سه‌ندنی کوردستان و به‌ خه‌ساردانی سه‌رمایه‌ مرۆڤییه‌کان له‌م ئاو و خاکه‌دا هیچ ده‌ستکه‌وتێکی دیکه‌ی نییه‌.

هه‌روه‌ها چێنی جیاوازی وه‌ک: خوێندکارانی زانکۆ، چالاکانی مه‌ده‌نی، مامۆستایانی زانکۆکان و بلیمه‌ته‌کانی کورد به‌ ڕێکخستنی چه‌ندین که‌مپین و ڕاگه‌یه‌ندراو له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هه‌ر جۆره‌ ڕێکارێکی چه‌کداری و دابه‌شکارانه‌یان ئیدانه‌ کرد.

خاڵی گرنگ که‌ ڕه‌نگه‌ لاینگرانی گرووپه‌ چه‌کدار و دابه‌شکاره‌کان زانراو یان نه‌زانراو ئاوڕی لێناده‌نه‌وه‌، ئه‌م بابه‌ته‌یه‌ که‌ دانیشتوانی ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئێران هاوکات و هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران و هێزه‌ سه‌ربازییه‌کان به‌ هه‌ستیاریه‌وه‌ له‌ چالاکی ئه‌م گرووپانه‌ ده‌ڕوانن و چالاکییه‌ گومان لێکراوه‌کان به‌ به‌رپرسان ڕاده‌گه‌یه‌نن و ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دات که‌ گرووپه‌ دابه‌ش کاره‌کان که‌ پاگه‌نده‌ی مافی کوردی ئیێران ده‌که‌ن، له‌ناو خه‌ڵکدا جێگه‌یه‌کیان نییه‌.

سه‌ردار محه‌مه‌د حسه‌ین ڕه‌جه‌بی، فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی شه‌هید شه‌هرامفه‌ڕی کوردستان هاوکاری خه‌ڵکی له‌ ناسین و به‌رنگار بوونه‌وه‌ی ئه‌م چه‌کدارانه‌ به‌ گرنگ و پڕبایه‌خ وه‌سف کرد و زیادی کرد: خه‌ڵکی گونده‌کانی ده‌گاگا، بۆرییه‌ر، چه‌شمێیه‌ر-هه‌رسین، ڕه‌زاو و گونده‌گانی دیکه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا به‌ هه‌موو توانای خۆیانه‌وه‌ هاوکاری هێزه‌کانی سوپا بوون له‌ ناسینه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه‌ دژبه‌رانه‌ ،که‌ ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ڕیز و سپاسه‌.

سه‌ردار ڕه‌جه‌بی وتی: خه‌ڵکی کوردستان هه‌رگیز به‌ گرووپه‌ دژبه‌ره‌کانی شۆڕش مۆڵه‌تی هاتن و ده‌ست درێژی کردن بۆ سه‌ر سنووره‌کانی وڵات ناده‌ن و ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ ڕوونی له‌ نووسراوی خودی ڕێبه‌ری گرووپی دژه‌ شۆڕشی دیموکڕاتدا، له‌ چه‌ند ڕۆژی پێشوودا ئاماژه‌ی پێکراوه‌.

ده‌بێت ئاماژه‌ش به‌م بابه‌ته‌ بکه‌ین که‌ ئه‌گه‌رچی له‌ میانه‌ی ساڵانی ڕابردوودا کاری باش بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی خه‌ڵک له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کانی ڕۆژئاوای ئێران کراوه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش نکۆڵی لێناکرێت که‌ هێشتا له‌ بواری ڕه‌خساندنی هه‌لی کار و کاری ئاوه‌دانکاری و ژێرخانی که‌م وکۆڕی زۆر هه‌یه‌ و ئه‌مڕۆ ده‌بینین که‌ کوردی ئێران سه‌ره‌ڕای ئه‌م که‌م و کۆڕیانه‌ دژی دابه‌شکاری، ده‌رمارگرژی و ئاڵۆزین و سه‌رچاوه‌ی ئه‌م کارانه‌ به‌ حزبه‌ چه‌کداره‌کان ده‌زانن. هاوڕێی خه‌ڵکی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ناوچه‌که‌ نیشانی ده‌دات که‌ دانیشتوانی ناوچه‌که‌ له‌گه‌ڵ سه‌قامگیری ناوچه‌که‌ن و ئاسایش و سه‌روه‌ری به‌ مافی خۆیان و به‌رپرسان ده‌زانن.

به‌ پێی ده‌مارگرژی و خه‌ساره‌کانی وه‌ک ناسه‌قامگیر کردن و نه‌مانی ئاسایش بۆ ده‌ره‌تانه‌کانی ئاژه‌ڵداری و خه‌سار گه‌یشتن به‌ مڵکی گشتی که‌ به‌ هۆی چلاکی په‌ژاک و دیموکڕاته‌وه‌ به‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ڕۆژئاوای ئێران که‌وتووه‌، ئه‌مه‌ ده‌سه‌ڵمێنێت که‌ ده‌بێت ڕێکاری باش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ بدۆزرێته‌وه‌.

بۆچوونی ئایه‌توڵا خامنه‌یی، ڕیبه‌ری باڵای ئێران سه‌باره‌ت به‌ کورده‌ ڕێزداره‌کان ئه‌مه‌ نیشان ده‌دات که‌ به‌ پێچوانه‌ی پاگه‌نده‌کان کوردی ئێران مایه‌ی سه‌ربه‌رزی و شانازی نه‌ته‌وه‌ین. ڕێبه‌ری ئێران له‌ ساڵی ۱۳۸۸ له‌ دیداری مامۆستایان و زانکۆییه‌کانی زانکۆی کوردستان وتی: ئێره‌ زانکۆی کوردستانه‌. زۆربه‌ی ئێوه‌ زانکۆیی کوردن. من شانازی ده‌که‌م که‌ له‌ کوردستان و له‌ نێوان خوێندکارانی کورد، ئه‌م دروشمه‌ ئیسلامییه‌ به‌رزانه‌ ده‌بیستم و تاکوو ئه‌م ڕاده‌یه‌ به‌ ئارمانجه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان شانازی ده‌که‌ن که‌ دوژمنه‌کانی ئێمه‌ توڕه‌ ده‌کات. ئه‌مه‌ شانازی نه‌ته‌وه‌ییه‌. ئه‌م هه‌مووه‌ ئه‌وان له‌سه‌ر کوردستان کاریان کرد؛ ئه‌م هه‌مووه‌ له‌ بڵۆندگۆکان و شه‌ونامه‌کان و ڕۆژنامه‌کان به‌ ئاشکرا و به‌ نه‌هێنی هه‌وڵیان دا جیاوازی له‌ نێوان خه‌ڵکی ئێران نیشان دا؛ ئێوه‌ ده‌رنجامه‌که‌ی له‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌بینن، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی گۆڕه‌پانی ئازادی بینرا، له‌ مه‌ریوان بینرا. خه‌ڵکی ئێران یه‌کگرتوون؛ خه‌ڵک هێما و ئامانجیان هه‌یه‌ و هه‌موویان برای یه‌کترن.

جه‌واد به‌خشی ئه‌له‌موتی

News Code 4358

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =