ئێران پێوشوێنگیری دادگایی کردنی هۆکارانی شەهادەتی سەردار سلێمانی دەکات

سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی مەکۆی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک لێدوانێکی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،سەید ئیبراهیم رەئیسی لە لێدوانێکدا لە هەفتاو هەفتەمین کۆبوونەوەی مەکۆی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی:

ئێران پێوشوێنگیری دادگایی کردنی هۆکارانی شەهادەتی سەردار سلێمانی دەکات.

رەئیسی ئاماژەی نادادپەروەری و دووڕوویی ئەمریکا لە پرسەکانی وەک تیرۆریزم و مافی مرۆڤ بە تایبەتی سەبارەت بە ئێران کرد و وتی: لێکدانەوە ‌‌و بەدواداچوون بۆ دادگەیی کردنی دادپەروەرانەی ئەمریکا و جەنایەتی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا دەکەین. 

وڵاتانی رۆژئاوای سیاسەتێکى دووفاقی جێبەجێ دەکەن سەبارەت بە مافەکانى ژنان بەجۆرێک چاوپۆشى لە رووداوەکانى دیکە دەکەن و رووداوەکەى ژینا ئەمینیش گەورە پیشانى جیهان دەدەن.

رەئیسی باسى لەوە کرد، رووداوی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە دەشڵێت" بێدەنگیێکی تەواو بەرامبەر کوژرانی دەیان ژنی بێ تاوان لە یەکێک لە وڵاتە رۆژئاواییەکان هەیە و کەس دەنگی لێوە نایەت."

سەرۆککۆماری ئێران ئەوەشى خستەڕوو کە تاوەکو ئەم دووفاقییە هەبێت، مافەکانی مرۆڤ سەلامەت نابن لە دووبارەبوونەوەی پێشێلکارییەکان. ئەوەی کە لە سەرووی مافەکانی مرۆڤەوەیە، مافی وڵاتانە، کە لە لایەن هێزە خۆسەپێنەکانەوە بنپێ دەخرێن.

News Code 43568

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha