داڕێژەری سەرەکی کودەتای تورکیا دەستگیر کرا

دەوڵەتی تورکیا لە دەستگیریی داڕێژەری سەرەکی پیلانی کودەتای ڕۆژی هەینی لەم وڵاتە هەواڵی دا.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەوالی مێهر لە دەیلی سەباح، دەوڵەتی تورکیا لە دەستگیری داڕێژەر و پیلان ڕێژی سەرەکی پشت پەردەی کودەتای ئەم وڵاتە هەواڵی داوە.

 لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، ئەم کەسە کە ناوی ژنڕاڵ "ئاکین ئوزتورک"ە، پێستر پۆستی گرنگی سەربازی وەک فەرماندەیی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی تورکیا و ئەندامێتی لە ئەنجومەنی باڵای سەربازی ئەم وڵاتەی لە ئەستۆ بووە.

 دەزگاکانی ڕاگەیاندنی تورکیا لە دەستگیری ئەم ژنڕاڵە و گواستنەوەی بۆ ناوەندی دژە تیۆریزمی پۆلیسی تورکیا هەواڵیان داوە.

 هێشتا هیچ وردەکارییەک لەسەر شێوازی دەستگیرکردنی ئەم کەسە بڵاونەبووەتەوە.

News Code 4356

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =