۶۰۰۰ کەس دوای کودەتای سەربازی لە تورکیا دەستگیر کراون

وەزارەتی دادی تورکیا بە جەخت لە سەر ئەوەی کە ئۆپراسیۆنی پاک کردنەوە هێشتا بەردەوامە لە ئەگەری بەرز بوونەوەی ژمارەی دەستگیر کراون هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بی بی سی، بەکر بوزداغ وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند هاوپەیوەند بە کودەتای شکست هاتووی ئەو وڵاتە لە ڕۆژی هەینیەوە تا ئیستا ۶۰۰۰ کەس دەستگیر بوونە.

 بوزداگ وتیشی: ئۆپراسیۆنەکەیان بۆ دەستگیری سەرجەم ئەو کەسانەی دەستیان بووە لە ڕێکخستنی کودەتا بەردەوامە و ڕەنگە ژومارەی دەستگیر کراوانیش زیاتر بێتەوە.

 ئەم دەستگیرکردنە پلەدارانی باڵا و دادوەرانی تورکیاش دەگرێتەوە تا ئەو جێگایەی تا ئێستا ۵۰ پلەداری باڵا لە دەنیزیل دەستگیر بووە.

 لە شەڕ و پێکادانی نێوان کودەتاچییەکانی دژ بە دەوڵەتی ئەردۆغان و هێزەکانی پۆلیس و خەڵک زیاتر لە ۲۶۵ کەس کوژران.

 دەستگیر کردنە بەربڵاوەکان لە تورکیا لە حالێکدا بەردەوامە کە ژان مارک ئایرۆ وەزیری کاروباری فەرەنسا کەمێک پێش ئێستا هۆشداریی دا کەە کودەتای شکست هاتوو "چەکی سپی " بەدەستی ئەردۆغانەوە نادات بە پشت گوێ خستنی بنەماکانی دیمۆکراسی، خواستەکانی خۆی بسەپێنێت.

News Code 4355

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =