چین مووشەکی هەوا و ئاو چێ دەکات

گرووپێکی لێکۆڵێنەوەیی زانکۆی نەتەوەیی تەکنۆلۆژیای بەرگری لە ویلایەتی هونانی چین گەڵاڵەگەلێکیان بۆ مووشەکێکی دژە مامۆڕی 5 مەتری بڵاو کردووەتەوە کە خێراییەکەی ئەوەندە زۆرە کە هیچ سیستەمێکی بەرگری ناتوانێت شکستی بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئینترستینگ ئینجرینگ، بۆ سووتەمەنی ئەو مووشەکە لە ئاسنی بورون کەڵکوەرگیراوە.

ئەو مووشەکە دەتوانێت لە هەوا بە لانی زۆری خێرایی 2.5 مەتر و لە بەرزایی 10 هەزار مەتری مەودای 200 کیلۆمەتری بپێوێت. پاشان مووشەک بەرەو لای خوار دەڕوات و بۆ ڕێگری لە ناسینەوە، تا 20 کیلۆمەتری سەرووی شەپۆلەکان دەڕوات.

ئەو شەڕکەرە لە نزیک 10 کیلۆەمترییەوە ئامانجەکەی خۆی (یان هەر کات کە پێویست بێت) دەچێتە حاڵەتی ئامادەباشی و بە یارمەتی دروست کردنی چاڵایی گەورە لە ژێر ئاودا بە خێرایی 100 مەتر لە چرکەدا دەجووڵێت. لە ئەو حاڵەتە تۆقلەیەکی گەورە لە دەوریدا چێ دەبێت کە ئیزن نادات خێرایی مووشەکەکە کەم ببێتەوە.

News Code 43541

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha