دایکی شاڕێیارنەکانی ئەمریکا شین دەبێت

یەکێک لە گەورەترین شاڕێیانەکانی جیهان تەیار دەبێ بە پێشکەوتووترین تەکنۆلۆژیاکانی سەوز.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاڕێیانی Route66 کە بە دایکی رێگاکانی ئەمریکا ناوی لێدەبرێت لەم مانگانەی دواییدا بە زۆرێک وێستگەی شارژی ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی تەیار کراوە.

ئەم شاڕێیانە درێژە کە نزیک ٤هەزار کیلۆمەتر درێژایی هەیە، لە ٨ ویلایەتی ئەمریکاوە تێدەپەڕێ و لەڕاستیدا پردێکە لە نێوان ڕۆژئاوا تا باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە.

لە هەندێ لەو ویلایەتانە کە ئەم پردە تێیاندا تێپەڕدەبێ پەڕەی خۆرەتاوی و باسی کارەباییش بەکار هێنراون.

لە " ئێلینۆیز" کە شاڕێیانی Route66 دەسپێدەکات چەندین کاناڵ لە وێستگەی تایبەتی شارژی ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی دانراوە و کەڵکی لێوەردەگیردرێت.

کۆمپانیا گرینگەکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمۆبیل وەکوو بی ئێم ڤی، میتسۆبیشی و نەیسان کە پاڵپشتی لە ئەم هەوڵە یەک ملیۆن دۆلاریەیان کردووە و لێکۆڵەرانی زانستگای کالیفۆڕنیاش یارمەتیی تەکنیکیان داوە.

هاوکاری لەگەڵ هۆتلێڵەکان و پشووگەکانی نێو ڕێگا بۆ دامەزراندنی پەڕەی خۆرەتاوی لە دیکەی بەشەکانی ئەم پرۆژەیە دێنە ئەژمار.

News Code 4354

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =