بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی "حوڕریەت"ی نزیک لە حکومەتی تورکیا، رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا رایگەیاندووە کە بەڵام وتویەتی ئەسەد بەشداریی لوتکەکە نابێت بۆیە ناتوانێت بیبینێت.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا هاکان فیدانی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا چەند جارێک لەگەڵ عەلی مەملووکی هاوتا سورییەکەی کۆبۆتەوە، ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو هەوڵانەی رووسیادایە بۆئەوەی بەستەڵەکی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق بتوانێتەوە کە لەساڵی 2011 و لەدوای سەرهەڵدانی جەنگی ناوخۆی سوریا پچڕاون.
ئەو پاشەکشەیەی ئەردۆغان لەبەرانبەر ڕژێمی دیمەشق لەکاتێکدایە کە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەردەوام سەرۆکی تورکیا جەختی لەوەکردۆتەوە کە هیچ چارەسەرێکی سیاسیی لە سوریا بەبوونی بەشار ئەسەد بەئەنجام ناگات، جەختیشی کردۆتەوە کە دەبێت ئەسەد دەسەڵات جێبهێڵێت.
بۆچوونی ئێوە